جۆرەکانی خۆبەزلزانین

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-09-14-15:24:00 - کۆدی بابەت: 14632
جۆرەکانی خۆبەزلزانین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جۆرەکانی خۆبەزلزانین (بە ئینگلیزی: Types of arrogance، بە عەرەبی: أنواع التكبر) خۆبەزلزانین وەک سیفەتێکی کەسی پێناسە دەکرێت کە هەستێکی ناخۆش بە مرۆڤ دەبەخشێت سەبارەت بە بەهای خۆی. مرۆڤی لووتبەرز ئەو کەسەیە کە وەک ئەوەی لەوانی دیکە باڵاتر و گرنگتر بێت مامەڵە دەکات و لەسەر بنەمای ئەمەش مەیلی بێڕێزیکردنە بە کەسانی دیکە و بچووککردنەوەیانە و لە هەمان کاتدا ئامانجی بەدەستهێنانی سەرسامی و ڕێزی تەواوەتییە لەلایەن کەسانی دیکەوە.

جۆرەکانی  

١- خۆبەزلزانینی تاکەکەسی 
مرۆڤی لووتبەرز بۆچوونێکی زیادەڕەوی بەخۆی دەدات سەبارەت بە تواناکانی و تایبەتمەندییەکانی یان دەستکەوتەکانی کە لە هەمان کاتدا گونجاو نییە بۆ ژیانی ڕاستی یان ناگونجێت لەگەڵیدا، زیادەڕەوی لە کارەکانی دەکات و زیادەڕەوی لە لێهاتووییەکانی دەکات، ئەمەش خۆکارانە دەبێتە هۆی دروستکردنی وێنەیەکی شێواوی لە چاوی ئەوانی تردا کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسێکی خۆبەزلزان دەربکەوێت. 
 
٢- خۆبەزلزانین لە بەراوردکردندا 
ئەم جۆرە لەڕێگەی زیادەڕەوی لە تواناکانی و سیفەتەکانی، یان دەستکەوتەکانی لەگەڵ توانای کەسانی تردا سەرهەڵدەدات ئەم جۆرە لەخۆباییکردنە تەنها بە زیادەڕەویکردن لە وێنەی خۆبەبەرچاوی هەموواندا سنوردار نییە، بەڵکو لەگەڵ سەرهەڵدانی کەمتەرخەمییەکیشدا دەبێت لە تێڕوانین بۆ ئەوانی تر و دەستکەوتەکانیان و تواناکانیان لە مێشکی کەسی خۆبەزلزاندا. 
 
٣- خۆبەزلزانینی دوژمنکارانە 
ئەم جۆرە بە لووتبەرزی دادەنرێت، چونکە بریتییە لە شێواندنی ناوبانگی کەسانی دیکە  بۆ ئەوەی بتوانێت پێگەی باڵادەستی بەتەنها بۆ خۆی قۆرخ بکات، ئەم کەسە خۆبەزلزانە نەک تەنها باوەڕی بەخۆی هەیە، بەڵکو باوەڕیشی وایە کە ئەوانی تر کەمترن لەو، وەک چۆن زۆرجار سووکایەتییان پێدەکات، پشتگوێیان دەخات، یان بە بێڕێزییەکی زۆرەوە مامەڵە لەگەڵ کردار و قسەکانیان دەکات. 

هۆکارەکانی خۆبەزلزانین 

بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورە: شانازی لەناو دڵی مرۆڤدا سەرهەڵدەدات کاتێک توانای بەدەستهێنانی دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی هەبێت کە کەسانی دیکەی دەوروبەری نەیانتوانیوە بەدەستی بهێنن، بەتایبەتی ئەگەر ئەم دەستکەوتە زەبەلاح بێت، چونکە ئەمە خۆبەگەورەزانینی پێدەبەخشێت. پاشان کەسەکە بە بێڕێزیەوە سەیری هەموو کەسێک دەکات کە نەیتوانیوە هەمان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەم تێڕوانینانە و ئەم بەراوردکردنانە لەوانەیە لە کەسی خۆبەزلزاندا زیاد بکات، ئەمەش وای لێدەکات هەمیشە بیر لەوە بکاتەوە کە لە نێو هەموو کەسێکدا باڵادەستترینە. 
 
بەکارهێنانی خۆبەزلزانین وەک ئامرازێک بۆ بەرزکردنەوەی ناڕەوا پێگەی مرۆڤ: لەوانەیە کەسی لووتبەرز هیچ دەستکەوتێکی بەرچاوی لە ژیانیدا بەدەست نەهێنابێت، بەڵکو سیفەتی لووتبەرزی وەک ئامرازێک بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆی و گەورەکردنی تواناکانی بەکارهێنابێت و لەبری ئەوەی ئەو کارە بکات لەڕێگەی کار و سەرکەوتنەکانییەوە و بەو هۆیەوە بەم شێوەیە کەسانی تر فریو دەدات و ڕەنگە وایان لێبکات باوەڕیان بەوە هەبێت کە کەسێکی لێهاتووە، بەڵام زۆری پێناچێت ڕوون دەبێتەوە هەموو کەسێک ئەم بابەتەی هەیە و پرسیار دەکەن کە ئەم خۆبەزلزانینە لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە و پێویستی ئەم خۆبەزلزانینە چییە و ئەوەش بۆیان دەردەکەوێت هیچ بنەمایەک بۆ ئەم خۆبەزلزانینە نییە. 

بەکارهێنانی لووتبەرزی وەک میکانیزمێکی بەرگری: ئەویش ئەوەیە کە مرۆڤ لە ڕێگەی لووتبەرزی و خۆبەگەورەزانینی خۆیەوە هەوڵی پاراستنی خۆی دەدات، ئەو پێی وایە کە خۆبەزلزانین لەم حاڵەتەدا توانای ئەوەی پێدەدات کەسانی دیکە ڕەت بکاتەوە، پێش ئەوەی بتوانن ڕەتی بکەنەوە، ئەمەش کاتێک ڕووبدات کە کەسی خۆبەزلزان ئاگاداری ئەوە بێت کە لە ڕووی پیشەیی یان کۆمەڵایەتییەوە لە خوار ئاستی پێویستەوەیە وای لێدەکات نیگەران بێت لەوەی ئەوانی دیکە  و ڕەتی بکەنەوە بۆیە ڕەنگە نمایشکردنی ڕەتکردنەوە لە پێش هەموو شتێکەوە بێت لە کەسی خۆبەزلزانەوە بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت و دوور بکەوێتەوە لە زیانگەیاندن و ڕەتکردنەوەی. 
 
داوای سەرنج دەکەن: مرۆڤە خۆبەزلزانەکان زۆر گرنگی بە قبوڵکردنی کەسانی تر دەدەن هەندێک جار، لووتبەرزی ڕەنگە هەوڵێک بێت بۆ ڕاکێشانی سەرنج، ئەمەش بەهۆی شکستی کەسی خۆبەزلزانە و بەکارهێنانی شێوازێکی تر بۆ ڕاکێشانی کەسانی دیکە  هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەبێتە پاڵنەرێک بۆ بەردەوامبوون لەم ڕەفتارە. 

چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسانی لووتبەرزدا بکەین 

  • نەرم و نیان بە لە مامەڵەکردن لەگەڵیان، بەبێ ئەوەی هەوڵی ڕاستکردنەوەی ڕەفتارەکانیان بدەیت. 
  • ڕازییبوون بە  ڕاستی خۆبەزلزانینی مرۆڤ و قبوڵکردنی باڵادەستبوونی بەردەوامی کەسەکە.
  • دوور بکەوەرەوە لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و تاکەکەسی لەگەڵ کەسی لووتبەرز، چونکە پەیوەندی لەگەڵیدا ڕەنگە بگۆڕێت بۆ گفتوگۆیەکی نەرێنی و خنکێنەر، بۆیە باشترە گفتوگۆکە کەسێک یان چەند کەسێکی تر لەخۆ بگرێت. 
  • دەبێت سنووری گونجاو لە پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی خۆبەزلزاندا دابنرێت، بە دانانی کات و دیاریکردنی ڕەوتی گفتوگۆکە ئەمەش بۆ دڵنیابوونە لە سەلامەتی پەیوەندییەکە بۆ هەردوو لایەن.


سەرچاوەکان



34 بینین