ناوهڕۆك
ناساندن
شلەیەکی ڕەنگ سوورە کە لە چەند جۆرە خانەیەکی خوێنی جیاواز پێکدێت.
فەرمانی خوێن چییە؟
- هەڵگرتنی خۆراکە ماددەکان بۆ جەستە و دەرکردنی پاشەڕۆکان بۆ دەرەوەی جەستە.
- ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە و PH.
- ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان.
ناوەڕۆکی خوێن چییە؟
- قەبارەی خوێن جیاوازە له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بەپێی دۆخی تەندروستی و قەبارەی جەستە و تەمەن و ڕەگەز قەبارەی خوێنی پیاو پێنج بۆ شەش لیترە و ٸافرەت چوار بۆ پێنج لیترە.
- خوێن PH (7.35_7.45) کەمێک بە پلەی تفتیدا دەڕوات.
- قەبارەی خوێن سەدا هەشتی جەستەی مرۆڤ پێکدێنێت.
- پێنج جار لە ئاو ئەستوورترە.
- ڕەنگی خوێن سوورە خوێنی تێر ئۆکسجین بەڵام کەم ئۆکسجین ڕەنگەکەر بەلای ڕەشدا دەڕوات.
پێکاهاتەکانی خوێن چین؟
- خڕۆکە سوورەکانی خوێن: تەمەنیان سەد و بیست ڕۆژە دوای ئەو تەمەنه لەلایەن سپڵەوە فیلتەر دەکرێن و خڕۆکەی نوێ جێگەیان دەگرێتەوە خڕۆکە سوورەکان هەڵگری ئۆکسجین و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و پاشماوەکانی خوێن و تاک ناوکن.
- خڕۆکە سپییەکانی خوێن: تەمەنیان دیاری ناکرێت چونکە لەچەند خانەیەکی بەرگری جیاواز پێکدێن کە هەریەکە و تەمەنێکن و جەستە دەپارێزێت دژی هەوکردن و فرەناوکن.
- پەڕەکانی خوێن: هەشت بۆ دە ڕۆژ تەمەنیانە پەڕەکانی خوێن بەرپرسن لە پڕۆسەی مەیینی خوێن ناوکیان نییە.
- پلازما: شلەیەکی ڕەنگ زەردە پێکدێت لە ئاو و پڕۆتین چوار بۆ پێنج رۆژ دەژین، ٩٢٪ـی ئاوە و ٨٪ـی ماددەکانی ترە و پڕۆتینەکانی وەک ئەلبۆمین-فایبرۆنۆجین-گڵۆبۆلین.
سەرچاوەکان
178 بینین