ڕۆژووگرتنی ئافره‌تی دووگیان

له‌لایه‌ن: هێشوو ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2019-08-29-17:47:00 - کۆدی بابەت: 33
ڕۆژووگرتنی ئافره‌تی دووگیان

ناوه‌ڕۆك

ئافره‌تی دووگیان و ڕۆژووگرتن

بە پێ دینی ئیسلام ئافرەتی دووگیان دەتوانێ بە ڕۆژوو نەبێت ئەگەر لە توانای نەبوو یا خود ترسی هەبوو لەسەر کۆرپەلەکەی یان هۆکاری پزشکی هەبوو،
پێویستە ئافرەتی دووگیان پێش بەڕۆژوو بوون سەردانی پزیشکەکەی بکات تا بزانێت توانای هەیە بەڕۆژوو ببێت یاخوود نا.

 

ئەو هۆکارانەی کە وادەکات روژوو نەگرێت

1. پەستانی خوێن
2. شەکرە
3. نەخۆشییەکانی دڵ
4. نەخۆشی گورچیلە
5. خەستی خوێن
6. پێشتر منداڵی لەبار چوبێ یان پێش وەخت منداڵی بوبێ

 

ئامۆژگاری بۆ ئەو ئافرەتە دووگیانانەی کە بە ڕۆژوو دەبن

1. نابێ بە تەنها بەربانگ و پارشێو نان بخوات بەڵکو دەبێ لە بەینەکان کەم کەم و زوو بخوات.
2. خواردنی پرۆتین وەک گۆشت، ماسی، نۆک،نیسک،مریشک.
3. خواردنی کاربۆ هیدارت وەک نان ، برنج، معکرۆنی
4. خواردنی سەوزەو و میوە.
5. خواردنەوەی ئاو وشلەمەنی و شەربەتی فرێش و شیر
6. خواردنی چەرەزات
7. خواردنی ڤیتامین
8. کەمکردنەوەی شیرینی
9. کەمکردنەوەی چاو قاوەو مەشروباتە گازیەکان وەک کۆڵا

 

ئافرەتی دووگیان گەر بە ڕۆژوو بوو وە هەستی بەمانەی خوارەوە کرد دەبێ بەرۆژو نەبێت

1. بێ هێزی و گێژی و بورانەوە
2. دڵ تێک هەڵاتن و ڕشانەو
3. هەست کردن بە ئازار
4. کەم جوڵانەوەی منداڵ
5. دابەزینی کێشی دایک
6. سەرئێشەو بەرز بونەوەی پلەی گەرمی لەش


سەرچاوەکان

1286 بینین