ڕۆشتنی پێغەمبەر بۆ لای هۆزەكان (بۆ منداڵان)

له‌لایه‌ن: نھاد جلال - به‌روار: 2019-09-05-22:26:00 - کۆدی بابەت: 50
ڕۆشتنی پێغەمبەر بۆ لای هۆزەكان (بۆ منداڵان)

ناوه‌ڕۆك


پێغەمبەر (د.خ) دەچێت بۆ لای هۆزەكان


پێغەمبەر(د.خ)بڕیاریدا بچێت بۆ لای هۆزەكان، تا یەكێك لەو هۆزانە پشتگێری بكەن و نەهێڵن بێباوەڕانی تر ئازاری بدەن و دژایەتی بكەن، بەڵام ئەو هۆزانە هەموویان كەوتنە بەرپەرچدانەوەی پێغەمبەر(د.خ) و ئامادە نەبوون پشتگیری بكەن، ئەبو جەهل و ئەبو لەهەب (لەعنەتی خوایان لێ‌ بێت) هەمیشە گاڵتەیان دەكرد بە پێغەمبەر(د.خ) و نەیان دەهێشت هیچ كەسێك یارمەتی پێغەمبەر(د.خ) بدات و پەشیمانیان دەكردەوە، پێغەمبەر(د.خ)یش بە تاریكی شەودا دەچوو بۆ لای هۆزەكان تا ئەبو جەهل و ئەبو لەهەب پێی نەزانن، هەروەها لەگەڵ خۆیدا هاوەڵانی وەك ئەبو بەكر و عەلی دەبردن. 


بۆچی پێغەمبەر(د.خ) لەگەڵ خۆیدا هاوەڵانی دەبرد و دەچوو بۆ لای هۆزەكان

بۆ ئەوەی هۆزەكان وا نەزانن پێغەمبەر(د.خ) خۆی تەنهایە و قسەی لەگەڵ بكەن لە كۆتاییدا پێغەمبەر(د.خ) سەركەوت و توانی پاڵپشتی هەبێت و بێباوەڕانیش نەیان توانی ڕێی لێ‌ بگرن.

 

پەند و ئامۆژگاری

1- پێغەمبەر(د.خ) داوای یارمەتی لە هۆزەكان كرد تا ئەوەی بێباوەڕەكان تەواو ئازاریان دەدا و نەیان دەهێشت بانگەواز بكات بۆ ئاینی ئیسلام بۆیە پێغەمبەر(د.خ) كە داوای لە كۆمەڵێك هۆز كرد تا یارمەتی بدەن بانگەواز بكات بۆ ئاینی ئیسلام.
2- دەبێت كاتێك ئیشێكی گرنگ دەكەین بە نهێنی بیكەین و نەهێڵین دوژمنانمان پێمان بزانن تا ئیشەكەمان تێك نەدەن بە تایبەت لە شەودا كە خەڵك خەوتووە یان ماندوون یان تاریكە  
3- نابێت خۆمان تەنها بین لە گەشت و سەیران و ڕۆیشتنماندا، چونكە ئەو كات خەڵكی وا دەزانن تەنهاین و دوژمنان هەوڵ دەدەن زیانمان پێ‌ بگەیەنن، بەڵكو چاك وایە چەند كەسێك پێكەوە بچین بۆ شوێن و یەكێكمان بكەین بە سەركردەی ئەوانی ترمان چی وت بە گوێی بكەین، پێغەمبەر(د.خ) ئەبو بەكر و عەلی دەبردن لەگەڵ خۆیدا تا تەنها نەبێت و خەڵكی وا نەزانن خۆی تەنهایە.

 

گرنگترین ئەو هۆزانە كێ‌ بوون

گرنگترین ئەو هۆزانە هۆزی (بەنی عامر) و ( بەنی شەیبان) بوون.


سەرچاوەکان

658 بینین