لوقمی جیڕ

له‌لایه‌ن: - هانیا ئەحمەد هانیا ئەحمەد - به‌روار: 2020-08-12-10:32:00 - کۆدی بابەت: 349
لوقمی جیڕ

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان 

سێ په‌رداخ شه‌كر 

په‌رداخێ نیشاسته‌ 

په‌ێنج كه‌وچكێ گه‌وره‌ جه‌لاتینی بۆدره‌ 

نیو كوپ ئاوی گه‌رم 

كه‌مێك گوڵاو 

كه‌مێك ڕه‌نگی زه‌رد

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- له‌یه‌ك په‌رداخ ئاو نیشاسته‌كه‌ خاوكه‌ره‌وه‌ 

2- جه‌لاتینه‌كه‌ له‌نیو كوپه‌ ئاوه‌ گه‌رمه‌كه‌دا خاوكه‌ره‌وه‌ 

3- شه‌كر و په‌رداخێ ئاو و گوڵاو نیشاسته‌ و جه‌لاتینه‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌و بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر له‌گه‌ڵ تێكدانی به‌رده‌وام هه‌تا ده‌كوڵێت و خه‌ست ده‌بێته‌وه‌ 

4- پاش خه‌ست بونه‌وه‌ بۆماوه‌ی ده‌ خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگری مامناوه‌ند به‌رده‌وام تێكی ده‌ده‌یت مه‌یه‌ڵه‌ بنوسێت به‌بنه‌كه‌یه‌وه‌ 

5- ئه‌و مه‌نجه‌ڵه‌ی تێیدا دروست ده‌كه‌یت ده‌بێت باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی بن نه‌گرێت د

6- نایلۆنێك چه‌ور بكه‌و هه‌ڵی ڕه‌ژه‌ سه‌ری لولی بكه‌ با شێوه‌ی ده‌رێژێكی باریكی بگرێت 

7- دوای چه‌ند كاتژمێرێك سارد بوویه‌وه‌ نایلۆنه‌كه‌ی لێكه‌ره‌وه‌و نیشاسته‌ی پێوه‌ بكه‌ بیبڕه‌


سەرچاوەکان



1462 بینین