سوودەکانی بستەی شامی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-02-20:17:00 - کۆدی بابەت: 569
سوودەکانی بستەی شامی

ناوه‌ڕۆك


بادامی مشکانە یان پستەی شامی 


بادامە عەرزیلە میوەیەکە خۆراکی تام خۆش کە تێکوڵی خۆڵەمێشی بۆر ڕەنگەکەی داپۆشیوە بە لێکردنەوەی تێکوڵەکەی بادامێکی وێنە هێلکەیی دەردەکەوێ ڕەنگی قاوەییە، گیای بادامە عەرزیلە یەک ساڵەیە، تا نیو گەز بەرز دەبێ تامی وەک فندق وایە، وا باوە مێشکەکەی دەبرژێنن و دەیخۆن بۆ شیرینی سازکردنیش کەڵکی لێ وەردەگرن، دەتوانن بیکوتن لەگەڵ خۆرشت و سوپی بکەن  ڕۆنی بادامە عەرزیلە پستەی شامیشی پێدەڵێن ڕۆنێکی زۆر چاکە بۆ چێشت لێنان.

تایبەتمەندییەکانی:

١.ناوکی بادامە عەرزیلە، بەهێزە و خۆراکێ کە خاوەنی ڤیتامینەکانی«F,A,B,D,PP»یە.

٢.ناوکی بادامە عەرزیلە قەڵەوت دەکا لەو بارەوە بۆ کەسانی کز باشە.

٣.ناوکی بادامە هێزی ئارەزووی ژن و مێرد دەجوڵێنێ.

٤.ڕۆنی بادامە عەرزیلە چونکە قیتامینی F تێدایە ، و بێ بەشە لە کۆڵسترۆڵی بێ خەوش، بۆ ئەو کەسانەی چەوری خوێنیشیان هەیە بە کەڵکە.

٥.بادامە عەرزیلە چونکە ڤیتامینەکانی دەستەی Bی تێدایە، بۆ نەهێشتنی لاوازی ماسوولکەکان، و کەمی پلەی خوێن ماندوویەتی زۆر، گێژی،بێ تاقەتی، دڵە خورپە، ترس بەکەڵکە.

٦. چونکە ژن لە کاتی زگپڕیدا لەشی زیاتر نیازی بە ڤیتامینەکانی B هەیە لەبەر ئەوە خواردنی بادامە عەرزیلە  یارمەتییەکی زۆر بە ساخی و سڵامەتی و پاک و خاوێنی ژنان دەکا.

٧.بادامە عەرزیلە چونکە Dی تێدایە بۆ ئەو منداڵانەی گیرۆدەی نەرمی ئێسکن و بۆ ئێسکی شکاو بە کەڵکە.

٨.بادامە عەرزیلە چونکە خاوەنی ڤیتامین Dیە،  تەڕایی گەدە زیاد و لە ئاکامدا ئیشتیا زیاد دەکا بە تایبەت بۆ قەڵەو کردنی منداڵان شوێنەواری باشی هەیە.

٩.بادامە عەرزیلە، گەورەبوونی رایەڵی نەرمی لەش وە تاڵووکە دەخا.

١٠.خواردنی بادامی، زەوی، توێخ توێخ بوونی بەری دەستتان دەرمان دەکا.

١١.ڕۆنی بادامە عەرزیلە بۆ کڕێش وەرینی مووی سەر بە کەڵکە، لەبەر ئەوە ڕۆنی خۆجوان کردن (ڕۆنی بادامە عەرزیلە) پێش ئەوەی بچنە حەمام لە پێستی سەریانی هەڵدەسوون،دوای نیو سەعات بە سیدر دەیشۆنەوە.


سەرچاوەکان



1353 بینین