ناوهڕۆك
چەند زانیاریەكی سەرسوڕھێنەر سەبارەت بە منداڵ
 + منداڵێكی تازە لە دایكبوو نزیكەی یەك كوپ خوێن لە جەستەیدایە.
 + منداڵ كاتێك لە دایك دەبێت، ھیچ بەكتریایەك لە لەشیدا نییە. 
 + لەماوەی دووەم ساڵی یەكەمی منداڵێكی تازە لەدایك بوودا، دایك و باوك شەش مانگ بەھۆی ئەو منداڵەوە ناتوانن بخەون.
 +منداڵی تازە لەدایكبوو لەماوەی چەند مانگی یەكەمی لەدایكبوونیدا شتەكان تەنیا بە ڕەنگی ڕەش و سپی دەبینێت.
 + لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە كە ئەگەر دایك شیری مەمكی بدات بە منداڵەكەی بە ڕێژەی لە سەدا ٢٢ مەترسی توشبوونی بە نەخۆشی زەھایمەر كەمدەكات.
 + پێستی سەری چوكی منداڵ واتە ئەوەی لەكاتی خەتەنەكردندا دەبڕدرێت، بۆ چارەسەری جوانكاری بەكار دەھێندرێت.
 + زانایانی بواری دەمارزانی پێیان وایە منداڵ بۆ ماوەی چەند ساڵێكی سەرەتای ژیانی، خەو نابینێت.
 + ھەموو ساڵێك زیاتر لە ١٠٠ ھەزار منداڵی ئاڵودە بوو بە كۆكاین لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەدایك دەبن. ھۆكاری ئەمەش ئەوەیە كە دایكیان لەكاتی دووگیانیدا ماددە ھۆشبەرەكانیان بەكارھێناوە.
 + چەندین لێكۆڵینەوە دەریان خستووە كە ئەو منداڵانەی پێشوەختە لەدایك دەبن زیاتر ئەگەری ئەوەیان ھەیە كە چەپلەر بن.
 + بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك ئەو ژنانەی لەكاتی دووگیانیدا دەپرخێنن، زیاتر ئەگەری ئەوەیان ھەیە منداڵی بچووكیان ببێت.
 + لەكاتی دووگیانیدا ئەگەر دایكان ئەندامێكیان توشی زیان ببێت، كۆرپەكە بەمەبەستی چاككردنەوەی ئەو زیانە لە ناو منداڵدانەوە خانەی بۆ دەنێردرێت.
 + لە بەرازیل حكومەت شیری منداڵ لەسەرتاسەری وڵاتدا دابەش دەكات تا بدریت بەو دایكانەی كە ناتوانن شیری خۆیان بدەن بە منداڵەكانیان.
 + لە ماوەی نێوان ھەردوو ساڵی ١٨٣٨ و ١٩٦٠ زیاتر لەنیوەی ئەو فۆتۆیانەی كە گیراون، ھی منداڵ بوون.
 + لە چین ھەموو ساڵێك نزیكەی ملیۆنێك كۆرپەی كچ لەباردەبرێن، ھەر لەو وڵاتە ساڵانە سەدان ھەزار كۆرپەی كچی تر لەلایەن حكومەتەوە بەھۆی ئەو سیاسەتی یەك منداڵەی لەوێ پەیڕەو دەكرێت، لەناو دەبرێن. 
 + لە ھەموو پێنج ھەزار منداڵێك یەكێكیان كە لەدایك دەبن، كۆمیان دەرچەی تێدا نیە.
 + منداڵ ٦٠ ئێسكی لە گەورە زیاترە.
 + منداڵ خستنە ناو قەفەز و ھەڵواسینی لەدیوی دەرەوەی پەنجەرە لە ساڵەكانی ١٩٢٠ ەكاندا نەریتێكی باو بووە لە ئەمریكا.
 + لە چین ھەموو ٣٠ چركەیەك منداڵێك بە شێواوی جەستەیی لەدایك دەبێت.
 + لە كاتی لەدایكبوونەوە تا ئەو كاتەی لەسەر توالێت ڕاھێنانی پێدەكرێت، منداڵ بە گشتی ھەشت ھەزار جار دایبی دەگۆڕدرێت.
 + لە ساڵی ٢٠٠٥ منداڵێك لەدایكبوو كە دوو سەری ھەبوو، بەڵام سەرێكیان جەستەی نەبوو. سەرباری ئەوەش ئەو سەرە چاوی دەتروكاند و زەردەخەنەشی دەكرد.
 + منداڵێكی تەنیا تەمەن ٢٠ مانگ پاش ئەوەی لە یانەكانی بەلجیكی تۆمار كرا، بووە بچوكترین یاریزانی پیشەگەری فوتبۆڵ لە مێژوودا.
 + ژمارەی گۆپەكانی چەشتنی منداڵ لە ھی گەورە زیاترە.