ئاگاداری لەزگەی سەر میوەکان بن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-10-21:28:00 - کۆدی بابەت: 635
ئاگاداری لەزگەی سەر میوەکان بن

ناوه‌ڕۆك

ئاگاداری لە‌زگە‌ی سە‌ر میوە‌كان بن

بە‌شێك لە‌و میوانە‌ی ئێستا لە‌ بازاڕ و ماركێتە‌كان ھە‌یە‌ لە‌زگە‌یە‌كی بچوكی لە‌سە‌رە‌ كە‌ ڕە‌نگە‌ زۆر كە‌س گرنگیە‌كە‌ی نە‌زانێت، ئە‌و لە‌زگانە‌ كۆمە‌ڵێك زانیاری گرنگی لە‌سە‌رە‌ كە‌ گرنگی و بە‌ھای میوە‌كە‌ نیشان دە‌دات. ئە‌و زانیاریانە‌ی لە‌سە‌ری نوسراوە‌ نیشاندە‌رێكە‌ بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و میوە‌ چ جۆرێك پە‌ین بۆ گە‌ورە‌كردنی بە‌كارھێنراوە‌. 
بە‌ گشتی سێ جۆر بە‌رھە‌می میوە‌ لە‌ بازاڕە‌كاندا بونی ھە‌یە‌، جۆرێكیان ئە‌وانە‌ن كە‌ بە‌ پە‌ینی كیمیاوی گە‌ورە‌ كراون و بە‌شێكیان بە‌ پە‌ینی سروشتی ئاژە‌ڵی و بە‌شی سێیە‌میش ئە‌و جۆرە‌ میوانە‌ن كە‌ دە‌ستكاری پێكھاتە‌ی بۆماوە‌ییان كراوە‌.
ئە‌گە‌ر لە‌سە‌ر لە‌زگە‌كە‌ پێنج ژمارە‌ بوونی ھە‌بێت و یە‌كە‌م ژمارە‌ بە‌ ٩ دە‌ستپێدە‌كات ئە‌وە‌ مانای وایە‌ ئە‌و میوە‌یە‌ بە‌رھە‌مێكی سروشیتە‌ و ھیچ پێكھاتە‌یە‌كی كیمیاوی بە‌كارنە‌ھێنراوە‌ لە‌بە‌رھە‌مھێنانیدا .
ئە‌گە‌ر لە‌سە‌ر لە‌زگە‌كە‌ پێنج ژمارە‌ نوسرا بوو و بە‌ ژمارە‌ ٨ دە‌ستپێكردبوو ئە‌وە‌ مانای وایە‌ ئە‌و میوە‌یە‌ دە‌ستكاری پێكھاتە‌ بۆ ماوە‌یە‌كی كراوە‌ و باشتر وایە‌ دوور بكە‌ونە‌وە‌ لە‌ خواردنی ئە‌م جۆرە‌ میوانە‌ . 
لە‌ ئێستادا لە‌ ناو بازاڕو ماركێتە‌كان بو شێوە‌یە‌كی گشتی تە‌نھا ئە‌و جۆرە‌ی میوە‌ ھە‌یە‌ كە‌ ئە‌و جۆرە‌ لە‌زگانە‌ی لێدراوە‌ كە‌ لە‌ پێنج ژمارە‌ پێك ھاتوە‌ و بە‌ ژمارە‌ ٤ دە‌ستپێدە‌كات ، ئە‌مە‌ ئە‌و جۆرە‌ میوە‌یە‌ كە‌ پە‌ینی كیمیاوی بە‌كارھێنراوە بۆ گە‌ورە‌كردن و بە‌رھە‌مھێنانیان.


سەرچاوەکان



1240 بینین