سوودەکانی کاڵەک

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-19:10:00 - کۆدی بابەت: 647
سوودەکانی کاڵەک

ناوه‌ڕۆك

کاڵەک

کاڵەک میوەیەکی شیرین و بەلەزەت و ڕەوان کە چەند جۆری جیاجیای هەیە. چاتر لە هەمووان کاڵەکی خوراسانە.پێغەمبەری ئیسلام لەبارەی تایبەتی کاڵەکەوە فەرموویەتی:کاڵەک یەکێکە لە جوانییەکانی سەر ڕووی زەوی. ئاوی کاڵەک لە ڕەحمەتی نوایە، شیرینی ئەو لە بەهشتدا ڕایە.
ئەوبەشانەی دەمورێت و بۆ دەرمان دەبێت لە پزیشکیدا ئەوانەن: میوە، تووەکەی، تێکوڵەکەی

تایبەتمەندییەکانی

 ١.خواردنی کاڵەک لە پێش خۆراکدا لەش دەشواتەوە، نەخۆشی لە لەشدا بنەبڕ دەکات.

 ٢.خواردنی کاڵەک میزەڵدان پاک دەکاتەوە، بەردی میزەڵدان دەتوێنێتەوە و میز زیاد دەکات.

 ٣.کاڵەک دە تایبەتمەندی هەیە  ( خواردن - دەشخورێتەوە چونکە ئاوی زۆرە - میوە - گوڵە - شیرنییە چونکە قەندی زبری تێدایە - ڕیخۆڵەکان و کەدە دەشواتەوە -  هێرۆیە تەواوکەرێکە بۆ پاک کردنەوەی ڕیخۆڵەو کەدە - سەوزەیە - دەرمانی دەردە - نان و خورشت و پێخورێکە هیچ ژان و دەردێکی تێدا نییە )

٤.کاڵەک خاوەنی ڤیتامین Aیە، لەبەر ئەوە بۆ چاکردنەوەی دووبارەی ماسولکەکانی لەش نەخشێکی باشی هەیە.

٥.کاڵەک چونکە ماکی قەندی تێدایە بۆ دەرمانی کەم هوێنی زۆر باشە.

٦.خواردنی کاڵەک بۆ نەخۆشی بەردی گورچیلە و میزەڵدان باشە بەڵام دەبێت لەو کاتەدا خوێ و بیبەر کەمتر بخۆن.

٧.کاڵەک لێوڕێژە لە ڤیتامینەکانی C, D, A و سلوز.

٨.خواردنی کاڵەک بۆ نەخۆشی باداری و گەی لەش (تقرس) بە کەڵکە.

٩.کاڵەک چونکە نەرم کەرەوەی دەروونە میزهێنەرە بۆ چارەی وشکی دەروون (قەبزی) بەکار دەبرێت.

١٠.ئەگەر گۆشتی کاڵەک بفلیقێننەوە ( پانی بکەنەوە) وەک مەڵحەم لەسەر سووتاوی پێستی لەشی دانێن چارەی دەکات.

١١.تووی کاڵەک بۆ کۆخەی توند،ژانی سینگ و گەروو و تاوی گەرم باشە.

١٢.کاڵەک شەربەتێکی ڕەوان و بەلەزەتە کە سلولەکانی (خانەکانی) لەش دەشواتەوە، ژەهرەکانیان لە ڕێگای میزەوە دەکاتە دەرێ.

١٣.خواردنی کاڵەک فێنکی، کەیف خۆشی، گەش و ئاوداری لە لەشدا بەدی دێت.

١٤.کاڵەک چونکە سلیلۆزی تێدایە شیاوی ئاوێتە بوونی لەشە کاری ئاو زیاد دەکات، لەو ڕێگەوە وەرگرتنی سروشت و تاڵووکە دەخا لەو بارەوە کاڵەک نەرم کەرێکی باشە، قەبزی وەلادەبات، لە ڕێگەی پیسی کردنەوە هەندێک ژەهر دەداتە دەرێ.

١٥.کاڵەک دەبێتە هۆی زیاتر بوونی شیری ژنان.

١٦.مەڵحەمی گۆشتی کاڵەک بۆ ئارام کردنەوەی ژان و ماسینی چاو بەکار دەبرێت.

١٧.خواردنی مێشکی تووی کاڵەک بە برژاوی ماکێکی خۆراکی باشە کە سروشت گەرم دادێنێ.

١٨.مێشکی تووی کاڵەک بە برژاوی خاوەنی تایبەتمەندییەکی میزهێنەرە، نەرم کەرە، ئارەزووی ژن و مێرد زیاد دەکات.

١٩.خواردنی ٢٠ گرام مێشکی تووی کاڵەک بۆ چاکبوونی سووتانەوەی میز و تۆزانەوەی زمان باشە.

٢٠.ئەگەر تۆزێک تێکوڵی کاڵەک لە مەنجەڵێک چێشت کەی زووتر دەکوڵێت.

٢١.کاڵەک بۆ ئەوانەی گیرۆدەی سیللی سیپەلاکن و بۆ ئەوانەی کەم خوێنن  زۆر باشە.

٢٢.کاڵەک ڕەنگ و ڕوو جوان دەکات، نەخۆشی زەردووی چاک دەکات.

٢٣.کاڵەک بۆ هەزمی خۆراک باشە، یاری دەکات و(وڕودڵ) کاسی و گێژی لادەبات.

٢٤.کاڵەک دژی کەم خوێنییە، ئارەقی لەش زیاد دەکات.

٢٥.خواردنی دێم کراوی تێکوڵی کاڵەک بە ئەندازەی ٨ گرام بەردی میزەڵدان لادەبات.

٢٦. کوڵێنراوی ڕەگی کاڵەک بە ئەندازەی ٥ هەتا ١٠ گرام ڕشێنەرەوەی چاک و بەهێزە.

 

وریایی و پارێز

 ١. خواردنی زۆری کاڵەک دەبێتە هۆی باکردن، لە ئاکامدا دەبێتە هۆی ژانی گەدە و ریخۆڵە.

 ٢. زیادەڕەوی لە خواردنی کاڵەکدا دەبێتە هۆی وەی ببێتە هەویر لە ریخۆڵەدا.

 ٣. دەبێ کاڵەک دوای خەم بخۆن چونکە ئەگەر پێش نان بیخۆن تووشی سکچوونتان دەکا.

 ٤. ئەوانەی گیرۆدەی نارەحەتی گەدەن و خۆراکیان باش بۆ هەزم نابێ دەبێ چاکی بجوون.

٥. خواردنی کاڵەکی کاڵ بۆ ئەو کەسانەی گەدەی لاوازیان هەیە وێدەچێ تووشی سکچوونیان بکا زگیان پێچی پێدا بێ، وەک پەتا بەڵغەم زیاد دەکا بۆ سینگ و ژانی سینگ و سەرمابوون خراپە.


سەرچاوەکان



2235 بینین