سوودەکانی گوێز

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-14-23:50:00 - کۆدی بابەت: 694
سوودەکانی گوێز

ناوه‌ڕۆك

گوێز 

گوێز میوەیەکە خۆراکی و گیایەکە خەزێنەی هەیە یەک پارچە لە نەژادی گوێز سانانە لە نەژادی گوێز نزیکەی ١٥ جۆر هەن کە ناوی جۆراوجۆریان هەیە.لە لای باکووری گۆی زەوین. گوێزی ئاسایی خۆماڵی ناوچەیەکی هەراوە لە کێوەکانی کارپات لە ئەوروپای ناوەندییەوە دەستپێدەکات لە وڵاتی کورە و لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەبڕێتەوە، گوێز چەند جۆرن بەشێکیان بۆ سەرما ناسکن و هەندێکیان خۆڕاگرن بەشی زۆری کڕین و فرۆشتن (بازرگانی) لە هەوای ٩ دەرەجەی سانتیگراد زەرەریان پێدەگات لە ٢٠ پلە بە تەواوی وشک دەبن داری گوێز لە هەلومەرجی لەباردا فرە زیاد دەکات  و گەورەی دەبێ ٢٠٠ تا ٣٠٠ ساڵ عومر دەکات ئەو گیایە لە ٥ تا ٦ ساڵیدا بەردەگرێت، گوێز گووڵی تازەی چکۆلەی هێشووی لە لاجی چڵی، لکەداری یەک ساڵە دەپشکوێت، لە حاڵێکدا گوڵە مێیەکان بە دمی گوێزەکەوە یەک یا دوو وا هەیە سێ دانە بە نۆکی چڵەکە وە بە لاجی چڵەکەوە لە وەرزی بەر پەیدا بوون دیاری دەکەن،  گوڵەکان کاسەیان نییە بەهۆی  با ئاوس دەبن، گوێزەکان خۆیان بەردەگرن بەڵام بەهۆی با زووتری وەردەگرن و گەردەکە بە شێوەی ئاسایی لە وەرگرتنی مێییەکان ڕزگاری دەبێت لە باغدا دەبێت داری گەردپرژێن هەبێت، جۆرەکانی جیاجیای گوێز دەتوانن یەکتر دووگیان کەن بۆ دروستکردنی باغە گوێز و زیادکردنی دارەکان لە ڕێگەی چاندنی تووی گوێزەکە یان متوربە کردن (پێوەند) ئەنجام دەدرێت بەڵام لە ئێراندا  بەشی زۆری دارەکان غەیرە پەیوەندن لە باغێکی گوێز لە هەلومەرجی لە باردا دەتوانن ٤ تۆن بەرهەم هەڵگرن لە هێکتارێکدا. گرنگترین گوێزی ئێرانی ئەوانەن: کاغەزی، دەندووک قاژویی، زیاوای قەزێن، ئەو بەشانەی لەداری گوێز بۆ خۆراکی و هەتوان کەڵکیان لێ وەردەگرن ئەوانەن:
  ١_میوە   ٢_گەڵای دارەکە   ٣_تێکوڵە سەوزەکە.

تایبەتمەدیەکانی

 ١.گوێز گەرمایی و تین لە لەشدا بەدیدێنێت، خواردنی گوێز لە وەختی گەرمای توندا تین لە دەروونی مرۆڤدا دەجووڵێنێ (یانی لە گەرمادا باش نییە) لە زستاندا خواردنی گوێز گورچیلە گەرم دادێنێت، سەرما لەبات.

 ٢.خواردنی گوێز لەگەڵ زانیان تووی گیایەک بە هەویریەوە دەکەن، ڕووناکی چاو زیاد دەکات.

 ٣.گوێز و زەنیان و بێوەسیری دەسووتێنن بای دەروون ناهێڵن و ڕەنگی دەم و چاو جوان دەکەن گەدە بەهێز دەکات و گورچیلە گەرم دەکاتەوە.

 ٤.گوێز خاوەنی چەوری و پڕۆتینە و خۆراکییە.

 ٥.گوێز کرم دەکوژێت بە خواردنی گوێز کرمی ڕیخۆڵەکان دێنێتە دەرێ.

 ٦.گوێز بەشێوەیەکی کەم نەرم کەرە و دژی زگچوونە.

 ٧.گوێز ماددەی نیشاستەی لە فندق کەمترە لەبەر ئەوە بۆ ئەو کەسانەی قەندیان هەیە خواردنی باشە.

 ٨.گوێز خاوەنی ڤیتامینی A, Cیە بۆ ئاسایی ڕاگرتنی تەواوی لەش خۆراکێکە کار و شوێنەواری زۆر باشی هەیە.

 ٩.ڕۆنی گوێز لە لەشی منداڵێک کە ئێسکی نەرمە یان کەم خوێنە هەڵدەسوون تا ئێسکەکانی قایم بێ و کەم خوێنییەکەی چاک بکات.

 ١٠.ڕۆنی شلی گوێز بۆ دۆغرمەی سەوزی کاڵ زۆر خۆشە و تامێکی تایبەت دەداتە زەڵاتە.

 ١١.ئەو کەسانەی کرمی کوولەکەیان هەیە ئەگەر ڕۆژێ ٥٠ تا ٦٠ گرام ڕۆنی شلی گوێز بخۆن کرمەکە لە بەین دەبات ئەو ئەندازە ڕۆنە لەگەڵ یاڕەڵماسی کوڵاو بخۆن.

 ١٢.دەمکراوی سەرەوە کە باسمان کرد بۆ ئەوانەی ئێسکیان نەرمە لەنفانیسمیان هەیە یان نەخۆشی ئێسکیان هەیە بە کەڵکە.

 ١٣.دەمکراوی گەڵای گوێز بە ەندلزەی ٢٠ تا ٣٠ گرام لە لیترێک ئاودا نۆشابە ئاسایی بۆ ئەو کەسانەی سیلیان هەیە دانراوە.

 ١٤.ئەگەر گەڵای گوێز بە ئەندازەی ٥٠ تا ٦٠ گرام لە لیترێک ئاودا ماوەی ١٥ دەقیقە بکوڵێنن بۆ ئارام کردنەوەی خوروو و تێکچوونی مژۆڵ بە کاریبێنن  یانی مژۆڵەکانی پێبشۆن.

 ١٥.گوێزمیوەیەکی لێوڕێژ لە مس، فافۆن، پۆتاسیۆم، مینیزیۆم، فۆسفۆڕ، گۆگرد، ئاسن، کلسیۆم و ڤیتامینەکانی E, A, C.

 ١٦.گوێز بۆ سیل و نەخۆشی قەند بە کەڵکە.

 ١٧.گەڵای داری گوێز مرۆڤ قەبز  دەکات، بەهێزە، ئارەق هێنە بۆ دەرمانی بەرازە زەردووی زۆر باشە.

 ١٨.ب. چارەی باداری و ژانی دەمار و پشت و ئەژنۆ (سیانیک) دەبێت تێکوڵی سەوزی کوێز بکوتن وەم مەڵحەم لەو جێیەی دانێن کە ژان دەکات.

 ١٩.خواردنی ئەندازەیەکی کەم لە تێکوڵی سەوزی  گوێز کرمی ڕیخۆڵە لە بەین دەبات.

 ٢٠.ئەگەر گەڵای داری گوێز لە هەندێک ئاودا بکوڵێنن و پاشان وەک مەڵحەمێک لەسەر زیپکەی پێستی یان برینی پێستی یان نەخۆشی پێستی و میکرۆبی وەک کەچەڵی لەسەری دەنێن دەرمانی دەکات.

 ٢١.قنچکی گەڵای تازەی داری گوێز لەسەر مێخەک و پینە (ئەستووربوونی چەرمی بەری دەست) بەهۆی کار و بالووکەی دەست و لاق دانێن ئەوانە لادەبات.

 ٢٢.بۆ خۆپاراستن لە پێوەدانی مێشهەنگوین دەبێت گەڵای داری گوێز لە دەست و دەم و چاو هەڵسووی ئەوجار لە پلوورە مێشەکاننزیک بەوە بێ ئەوەی پێتەوە بدەن هەنگوینەکە ببڕەوە.

 ٢٣.ئەگەر نێو قەفەزەکانتان بە کوڵێنراوی گەڵا گوێز بشۆن مێروو تخونی ناکەون.

 ٢٤.خواردنی شیر لەگەڵ گوێز و خورما ئارەزووی ژن و مێردی زیاد دەکات و ئاوی توو زیاد دەکات ئەندازەی خواردنەکە ٤٥تا ١٠ مسقاڵە ئەگەر زۆری بخۆی بەردی گورچیلە دروست دەکات.

 ٢٥.خواردنی شیر لەگەڵ گوێز و خورما بۆ قەڵەوی کۆپارەی گورچیلە و جوانی ڕەنگ و ڕووی دەم و چاو بە کەڵکە ئەندازەی خواردنەکەی ٤٥ تا ٩٠ مسقاڵە.

 ٢٦.گەڵا گوێزژی کرمە، دژی قەندی خوێنە تێکوڵە گۆشتنەکەی تایبەتمەندی گەڵاکەی هەیە.

 ٢٧.گەڵای گوێز قەبزت دەکات گەدە بەهێز دەکات دژی بەرازەیە (ئەو لووە ڕەقەی کەلە گەروو دێ).

 ٢٨.شیرەی سەوز ڕەنگی تێکوڵی گوێزی تازە بۆ لەبەین بردنی بالووکە و دەرمانی کەچەڵی کاریگەری هەیە.

 ٢٩.کوڵێنراوی تێکوڵە گوێز تووکە سەر   قاوەیی دەکات ئەگەر لەگەڵ خەنە تێکەڵی بکەیت دەبێتە ڕەنگێکی زۆر باش.

 ٣٠.کاکڵی گوێز دژی کرمە،دژی بەرازەیە،دژی زگچوونە.

 ٣١.کاکڵە گوێز کونەکانی پێستی لەش خاوێن دەکاتەوە.

 ٣٢.کاکڵە گوێز بۆ نەخۆشی منداڵان زۆر بە کەڵکە و خووروی جێگەی شەرمی ژنانی دووگیان هێور دەکاتەوە.

 ٣٣.کاکڵە گوێز چونمە مسی تێدایە دژی شێرپەنجەیە.

 ٣٤.کاکڵە گوێز بۆ ئەستووربوونی منداڵدان و نوێنڕێژی زارکی منداڵدان زۆر بە کەڵکە.

 ٣٥.گوێز یەکێ لە مێشکە رۆنییەکانە کە مەوادی کانزای جۆراوجۆری تێدایە وەک مس، ئاسن، کلسیۆم و فۆسفۆڕ.

 ٣٦.ڕۆنی گوێز بۆ تێهەڵسوونی ئەندام و مووی سەر زۆر باشە و بەرزە.

 ٣٧.دەمکراوی تێکوڵە گوێز بۆ دەرمانی سیل و سستی ئێسک و بەرازە زۆر باشە.

 ٣٨.گوێز ئەندامی گرنگی لەش بە تایبەت مێشک بەهێز دەکات.

 ٣٩.گوێز حەواسی دەروونی بەهێز دەکات.

 ٤٠.کوتراوی گوێز لەگەڵ هەنجیر بۆ گەدە زۆر بەکەڵکە.

 ٤١.کوتراوی کاکڵە گوێز لەگەڵ هەنجیر گەدە نەرم دەکات و لەش بەهێز دەکات.

 ٤٢.خواردنی کاکڵە گوێز لەگەڵ ئەنزەڕووت (جیوەی دارێکی دڕواویە) بۆ کرمی گەدە  وێنەی نییە.

 ٤٣.کاکڵە گوێزی برژاو بۆ نەرم کردنی سینگ ززر بە کەڵکە.

 ٤٤.مرەبای گوێز لەگەڵ هەنگوین بۆ بزواندنی ئارەزووی ژن و مێردی زۆر باشە،گەدە نەرم دەکات.

 ٤٥.پێشینان باوەڕیان وا بووە کە نووستن لە بن داری گوێز مرۆڤ کز دەکات. وێندەچی ئەو کەسەی لە بن داری گوێز نووستووە کە وەخەبەر هات وەک شێتی لێبێت و ماوەیەک ناڕەحەت بێ لەوبارەوە نووستن لە بن نسێی داری گوێز بە هیچ شێوە دروست نییە.

 ٤٦.کاکڵە گوێز چونکە ڤیتامینی A ی تێدایە دەبێتە هۆی بەهێز بوونی چاو و لووت و زار و موو و نینۆک.

 ٤٧.کاکڵە گوێز چونکە ڤیتامینی Bی تێدایە دەمار بەهێز دەکات بێ حاڵی و سستی و ترس و دڵەڕاوکێی نەخۆشان دەرمان دەکات.

 ٤٨.کاکڵە گوێز نەرم کەرە لەبەر ئەوەیە ناهێڵێ خۆراک لە گەدەدا بێتە هەویر لەبەر ئەوە چاک وایە ٤٧ گرام کاکڵە گوێز لەگەڵ ٤٧ گرام هەنجیری وشک بکوتن و پێکەوە بیخۆن.

 ٤٩.خواردنی گوێز بە تەنێ یان لەگەڵ هەنجیر پێش بەکارهێنانی ژار دەگرێ و ناهێڵێت ژارەکە کە کاربکا دوای مەسمووم بوونیش خواردنی کاکڵە گوێز ژارگرتنەکەی لادەبات.

 ٥٠.خواردنی گوێز بۆ ئەوانەی  گیرۆدەی بەرهەنگین بۆ بەرهەنگی جەرگی بە کەڵکە ژەهری لەش لادەبات و هەڵبەت بەو مەرجانەی حەساسیەت نەبێ چونکە گوێز حەساسیەت (ئالێرژی) زیاد دەکات.

 ٥١.خۆڵەمێشی کاکڵە گوێزی بێوەسیری دەرمان دەکا جا لەبەر ئەوە دەبێت ٤/٥ گرام لەو خۆڵەمێشە لەگەڵ ئاوی پێویست تێکەڵکەی و وەیخۆی.

 ٥٢.ئەگەر کاکڵە گوێز بەیانان بجوون تا لەگەڵ تفی زار تێکەڵ دەبێت و نەرم دەبێت پاشان لەسەر ئەو جێیەی مەمک کە ئەستوور بووە دانێن بادراوی ماسوولکەی و بادراوی دەماری و هەتا برینیش دەرمان دەکات.

 ٥٣.تێکەڵکراوی گوێز و خەنە بەقەدەر یەک کە گوێزەکە نەرم کرابێتەوە و تازە بێ خەنەکەش تەڕکەن هەتا وەک هەویری لێدێ پاشان لەسەر ئەندامی ئیفلیج و ژانی جومگە و سیاتیک (ژانی نەخۆشی دەمار و پشت و ئەژنۆ) ژانی لاجەسەر(میگرین) قۆڵنج و ژانی تری دانێن تا چاکی کاتەوە.

 ٥٤.ئەگەر ئاوی گوێزی تازە و هەنگوین و ڕوبی ترێ تێکەڵ کەن لە زارود و بن ددانەکانی هەڵسوون برینەکانی زار و ماسینی پووک و سستی ددان چارە دەکات.

 ٥٥.بۆ چارەی توێخ توێخ بوون ووشک بوونی پێست و چارەی موو وەرینی سەر، دەتوانن ڕۆنی گوێز ڕۆژی چەند جار لە پێستەکەی هەڵسوون.

 ٥٦.گەڵای داری گوێز بەو تێکەڵییە تەواوەی کە هەیەتی بێ شک لەسەر دەزگای هەرس و ماسوولکەکانی شوێنەواری بەهێزکردنی هەیە بەهۆی ئەوەی  تانۆنی تێدایە شوێنەواری شیفای هەیە تەنانەت بۆ نەخۆشی سیلیش گومانی تێدا نییە.

 ٥٧.بەکارهێنانی دەمکراوی گەڵای داری گوێز بۆ ئەو نەخۆشانەی گیرۆدەی قەندن ئەوندە بە کەڵکە کە قەندە کە دێنێتە خوارێ.

 ٥٨.کەڵک وەرگرتنی لە دەمکراوی گەڵای داری گوێز دەتوانی زۆر باش بێ بۆ ئەوانەی گیرۆدەی ئەستووربوونی جمگەن، نەخۆشیگەلی پێستی وەک:(بیرۆ، زەردە برین، پسوریازێس) بەکەڵکە.

 ٥٩.کوڵێنراوی گەڵای داری پەیدا بوونی نەخۆشی ئێسکی جومگە سیلی ئێسک، برینی زار، برینی چڵکی، ماسینی لووی لەنفاوی (لووی چەوری) مل لادەبات لە کوڵێنراوی ٥٠ گرام گەڵای گوێز لە یەک لیتر ئاودا جێگەی ژانەکەیان هەر چی پێی دەشۆرێت یان وەک مەڵحەم لێی دەنێی.

 ٦٠.ژانە سەر یان سەرما بوون دەرۆان دەکات بۆ ئەو مەبەستە دەکرێت کوڵێنراوێکی خەست لە گەڵای داری گوێز دروست کەی وەک مەڵحەم تێی هەڵسووی(بۆ دیوی دەرێییە).

 ٦١.کوڵێنرا ٥٠ گرام گەڵای داری گوێز لە لیترێک ئاودا  دەکرێ بۆ چابوون و پاک کردنەوە برینەکانی پێ بشۆنەوە، بۆ لابردنی چڵکاوی کوڵێنراوی کە لە لووتی کەی، بۆ چارەی تەڕەشوعی نەخۆشی ژنانە سپی گوڵاو لە کوڵێنراوی سەرەوە کەڵک وەردەگرن. ژنان دەتوانن کوڵێنراوەکە لە تەشتێک بکەن و تێیدا دانیشن.

 ٦٢.ئەگەر گەڵای تازەی داری گوێز لە شوێنی گیانەوەری خراپی وەم بەرسوورکە و کەرەجنە و ساسا دانێن لە بەینیان دەبات.

 ٦٣.ئەگەر گەڵای تازەی داری گوێز لەسەر مەمک دانێن یان کوڵێنراوی خەستی گەڵای وشکی گوێز ەدبە لۆکە لە نەمک هەڵسوون تەڕەشوعی شیر وردە وردە تەواو دەبێت.

 ٦٤.ئەگەر گەڵای داری گوێز لە لەشی ئاژەڵ هەڵسوون مێش لێی نانیشێت.

 ٦٥.کوڵێنراوی تێکوڵی سەوزی گوێز گەدە بەنێز دەکات بۆ ئەو مەبەستە دەبێت ١٥ تا ٢٠ گرام سەوزی گوێز لە لیترێک ئاو کەی ئاوی کوڵاتوو بەیانی و نیوەڕۆ و شەو هەر جارەی یەک هەتا دوو ئیسکان بدەن بە نەخۆش بیخواتەوە.

 ٦٦.ئەگەر شیرەی تێکوڵی سەوزی تازەی گوێز لەسەر بالووکە و کەچەڵی و نەخۆشییەکانی پێست هەڵسوون، ئەوانە دەرمان دەکات.

 ٦٧.ئەگەر چاوت سوور نەڵگەڕا و یان با پشکێوی لێهاتووە بە کوڵێنراوی گەڵای گوێز بیشۆ.

 ٦٨.گوێز بەشێوەی یاریدەر بۆ چارەی چڵکی سیپەلاک و میزۆک ڕەوا دیتراوە.

 ٦٩.گوێز خاوەنی مسە لەگەڵ ئاسن بۆدروستکردنی هیمۆگڵۆبینی خوێن هاوکاری دەکات.

 ٧٠.بۆ دەرمانی دڵ ئێشە یا ترشی گەدە یا سووتانەوەی زگ دەبێ ٢٠ تا ٣٠ گرام تێکوڵی سەوزی گوێز لەگەڵ گەڵای وشککراوی دار گوێز لە لیترێک ئاودا ماوەی ١٢ دەقیقە دەم بکێشن دوای ڕون کردنەوەی ڕۆژی یەک ئیسکانی پێش نان خواردن لێ بخۆنەوە.

 ٧١.ئەگەر گەڵای داری گوێز لە کەمێک ئاودا بکوڵێنن وەک مەڵحەم لەسەر زیپکەی پێستی یان برینی نەخۆشی پێستی میکرۆبی وەک گرۆێی دانێن چاکب دەکات.

 ٧٢.ئەگەر تووکی سەرت بە تەواوی ئاوی گوێز بشۆیت دەبێتە هۆی ئەوەی تووک  تووکە سەرت نەوەرێ نەرم ببێ و بدرەوشێتەوە.

 ٧٣.تێهەڵشکانی دەسرۆکەیەک لە کوڵێنراوی گەڵای گوێز بە ئەندازەی ٥٠ گرام لە یەک لیتر ئاودا بۆ ماسین و زیپکەی پێڵووی چاو  تۆقلە بەکار دەبرێت.

 ٧٤.ئەگەر گیرۆدە بووی بە ژانی ددان و بێ حاڵی کردی کەمێک تێکوڵی سەوزی کوێز بجوە و قووتی بدە.


سەرچاوەکان



4173 بینین