سوودەکانی سندی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-14-00:02:00 - کۆدی بابەت: 695
سوودەکانی سندی

ناوه‌ڕۆك

سوودەکانی سندی

سندی (کریپ فروت) میوەیەکە وەک پرتەقاڵ بەڵام گەورەترە لە ناوەوەی بە ڕەنگەکانی سپی، بەمەی و سوور پەروەردە دەکرێت وادەبێت بە ئەندازەی تالبێکی گەرو زل دەبێت، شوێنی یەکەمی وڵاتی چینە لەوێ سەری هەڵداوە ئێستا لە شارەکانی باکوور و باشووری ئێران پەروەردە دەکرێت، داری کریپ فرووت هەتا ٧ گەز بەرز دەبێ گوڵەکانی سپی و بۆن خۆشن وەک نارنج و پرتەقاڵ وایە بەڵام گەورەتر لەوانە میوەی کریپ فرووت تێکوڵێکی زەردی ڕوونی هەیە ئەو بەشانەی لە داری کریپ فرووت بۆ خۆراک و پزیشکیدەبن ئەوانەن: میوە، گوڵ

تایبەتمەندییەکانی

١.میوەی سندی ئیشتیا بەهێز دەکات.

٢.سندی کاری هەزم ئاسان دەکات ڕەوتی گوشراوی گەدە و تەڕەشوعی توورەکەی زەرداو و تاڵووکە دەخات.

٣.سندی خاوەنی ڤیتامینەکانی P, Cیە ئەو دوو ڤیتامینە لە پاراستنی دڵ و دەماری لەش شوێنەواری باشیان هەیە.

٤.کریپ فرووت(سندی) لە بەدیهێنانی قەند و مەوادی (خەیاتی) زیان، دەزگای لەش یاری دەکات.

٥.گوڵەکانی کریپ فروت(سندی) لە ڕوانگەی پزیشکییەوە تایبەتی دژی لەرزیان هەیە، دەمی دەکەن کاتی لەرز و. هەڵامەت و تاو دەیخۆنەوە.

٦.ئەگەر کریپ فرووت بەیانی بخۆن تایبەتی میزهێنەری هەیە زیادی دەکات ژەهرەکان لە لەش دەکاتە دەرێ.

٧.کریپ فرووت خوێن خاوێن دەکاتەوە و گورچیلە و جەرگ پاک دەکاتەوە.

٨.کریپ فرووت دژی خوێنڕێژییە بێوەسیرییە.

٩.کریپ فرووت میوەیەکی فێنکە توونیەتی لادەبات.

١٠.کریپ فرووت تێکچوونی جومگەکانی دەرمان دەکات.

١١.کریپ فرووت بۆ ئەو کەسانەی مووی سەریان دەشکێ ڕەوا دیتراوە.

١٢. کریپ فرووت بۆ کەسانێک کە چڵکی سیپەلاک تاو بەدیهێنان هەیە بە کەڵکە.

١٣.کریپ فرووت جگە لە مەوادەکانی ئاسن و کلسیۆم، خاوەنی ڤیتامینەکانی B2, PP, C, B1, A یە.


سەرچاوەکان



2084 بینین