گڕکە و تالیبی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-00:07:00 - کۆدی بابەت: 696
گڕکە و تالیبی

ناوه‌ڕۆك

گڕکە و تالیبی

  گڕکە و تالبی وەک کاڵەک دەچن لەباری خۆراک و پزیشکییەوە زۆر وە کاڵەک دەچن بەو جیاوازییە کاڵەک زووتر دەگەن و ناسکترین ئاسان تر هەرس دەبێت.
گڕکە لە میوەگەلی پڕ ئاوی وەرزی هاوینە. تالبی لە گڕکە شیرینتر و بۆن خۆشترە ئەو بەشانەی لە گڕکە و تالبی بۆ کەڵک لێ وەرگرتن دەبن ئەوانەن: میوە، توو، گڕکە و تالبی لە زمانی عەرەبیدا شمام، ببطيخ المخزريان پێی دەڵێن.

تایبەتمەندییەکانی

 ١.تالبی،میوەیەکە فێنک و ئیشتیاهێن.

 ٢.تالبی میزهێنەرە، نەرم کەرە، هۆی تەڕ و تازەیی و جوانی پێستە لەشە.

 ٣.تالبی کەم خوێنی چارە دەکات.

 ٤.خواردنی گڕکە بۆ کەسانێک کە سیللی سیپەلاکیان هەیە یان گیرۆدەی وشکی دەروون (قەبزی) و بێوەسیری بوون بە کەڵکە.

 ٥.تالبی ە گڕکە بەهۆی ئەوەی خاوەنی ئاوی زۆرن میزگیران دەرمان دەکەن.

 ٦.تالبی و گڕکە بۆ کەسانێک کە ژانی جومگە، ڕۆماتیزم (باداری) یان هەیە یان حاڵەتی سەفرایی یان هەیە بە کەڵکە.

 ٧.تالبی دەتوانی لەگەڵ شەکر تێکەڵی کەی وەک پاڵوودە بیخۆیت.

 ٨.گڕکە لێوڕێژە لە ڤیتامینی A, C و سلۆلزە.

 ٩.گڕکە فێنک و نەرم کەرە، بە تایبەت بۆ کەسانێک کە لە دەروونی وشک دەناڵێنن، ڕۆنراوە.

 ١٠.گڕکە و تالبی بۆ هێور کردنەوەی سوتاوگەلی ڕووکاری (سەرەوە) یان بۆ دەرمانی ماسینی پێست بە کەڵکە.

 ١١.ئاوی تالبی بۆ نەرم کردنی پێست باشە.

 ١٢.تالبی کاتێک بەقەد گوێزێکی لێدێ لێوەی دەکەن لەگەڵ سرکە ترشیاتی لێ دروست دەکەن. 


سەرچاوەکان



890 بینین