چی بکەین تا دەم و دانێکی تەندروستمان هەبێت؟

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-19-19:26:00 - کۆدی بابەت: 762
چی بکەین تا دەم و دانێکی تەندروستمان هەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

چی بكە‌ین تا دە‌م و ددانێكی تە‌ندروستمان ھە‌بێت؟

تە‌ندروستی دە‌م و ددان پە‌یوە‌ندی بە‌ تە‌ندروستی بە‌شێكی بە‌رچاوی ئە‌ندامە‌كانی جە‌ستە‌وە‌ ھە‌یە‌ وە‌ك لە‌م ١٣ خاڵە‌دا دە‌بینی:

١- ھە‌وكردنی پوك و نە‌خۆشییە‌كانی دڵ
ھە‌ندێك توێژینە‌وە‌ دە‌ڵێن نە‌خۆشی پوك ڕێگە‌ خۆش دە‌كات بۆ توشبوون بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی دڵ . تاكو ئێستا ڕوون نیە‌ كە‌ بە‌ چ ڕێوشوێنێك ئە‌وە‌ ڕودە‌دات، بە‌ڵام پە‌یوە‌ندیە‌كە‌ بینراوە‌تە‌وە،‌ بۆیە‌ پێویستە‌ وە‌ك بە‌شێك لە‌ پلانی پاراستنی دڵت، تە‌ندروستی دە‌م و ددانت بپارێزی.

٢- ھە‌وكردنی پوك و شە‌كرە‌
شە‌كرە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی لاواز كردنی بە‌رگری جە‌ستە‌ لە‌ بە‌رامبە‌ر زیندە‌وە‌رە‌ نە‌خۆشخە‌رە‌كان. بە‌رزیی ئاستی شە‌كری خوێن دە‌بێتە‌ ھۆی زیادبوونی مە‌ترسیی تووشبون بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی پوك، ھە‌روە‌ك دە‌ریشكە‌وتوە‌ ئە‌وانە‌ی ھە‌وكردنی پوكیان ھە‌یە‌، لە‌مپە‌ر دە‌كە‌وێتە‌ بە‌ردە‌م كۆنترۆڵكردنی شە‌كرە‌كە‌یان. بۆیە‌ دە‌بێت خە‌می كۆنترۆڵكردنی شە‌كرە‌ و خە‌می خاوێنڕاگرتنی دە‌م و ددان ھاوشانی یە‌كتر بڕۆن.

٣- وشكی دە‌م و ددان و كلۆربوون
ئە‌وانە‌ی دە‌میان وشكە‌ و لیكیان كە‌مە‌، زۆرتر توشی نە‌خۆشییە‌كانی دە‌م و ددان دە‌بن. وشكی دە‌م و ددان ڕە‌نگە‌ ھۆكارە‌كانی نە‌خۆشی ڕۆماتیزمی شۆگرن بێت، كە‌ تێیدا كۆئە‌ندامی بە‌رگری بە‌ ھە‌ڵە‌ ھێرشدە‌كاتە‌ سە‌ر لیكە‌ ڕژێنە‌كان و لە‌نێویان دە‌بات. ئە‌گە‌ر دە‌مت زۆر وشكە‌ و لیكت كە‌مە‌، سە‌ردانی پزیشك بكە‌ تا ھۆكارە‌كە‌ی ببینێتە‌وە‌ و چارە‌سە‌رت بۆ دیاریبكات.

٤- ھە‌ندێك دە‌رمان لیك كە‌مدە‌كە‌نە‌وە‌
دە‌رمانە‌كانی دژە‌ ھە‌ستە‌وە‌ری، وشككە‌رە‌كانی لووت كە‌ لە‌ ھە‌ڵامە‌تدا بە‌كاردێن، ھە‌ندێك دە‌رمانی دژە‌ ئازار و ھە‌ندێكی دژە‌ خە‌مۆكی دە‌بنە‌ ھۆی وشك بوونە‌وە‌ی دە‌م و ددان  و كە‌‌مبوونە‌وە‌ی لیك. لە‌ حاڵە‌تێكدا ماوە‌یە‌كی درێژ ئە‌و وشكیە‌ بە‌ردە‌وامبێ، ئە‌وە‌ مە‌ترسی ھە‌وكردنی پوك و كلۆربوونی ددان زیاددە‌كات. ئە‌گە‌ر بە‌شێوە‌ی درێژخایە‌ن ئە‌و دە‌رمانانە‌ت بۆ نووسراوە‌، ڕاوێژ بە‌ پزیشكە‌كە‌ت و پزیشكێكی ددان بكە‌ و داوای ڕێوشوێن و چارە‌ی ئە‌و كارە‌ نە‌خوازراوە‌ی دە‌رمانە‌كانیان لێبكە‌.

٥- گوشاری دە‌روونی و ددانە‌چیڕە‌
ھە‌بوونی گوشاری دە‌روونی، خە‌‌مۆكی و دڵە‌ڕاوكێ ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ نە‌خۆشی و ناسازیەكانی پووك و ددان زیاتر دە‌كە‌ن. گوشاری دە‌روونی درێژخایە‌ن دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رزی ئاستی ھۆرمنی كۆرتیزۆڵ، ئە‌وە‌ش پوكە‌كان و گە‌لێك ئە‌ندامی دیكە‌ی جە‌ستە‌ وێران دە‌كات، ئە‌وانە‌ی گوشاری دە‌روونیان ھە‌یە‌ كە‌متر گرنگی بە‌ ددە‌م و ددانیان دە‌دە‌ن و زۆرتریش ئە‌گە‌ری ھە‌یە‌ ھە‌ندێك نە‌ریتی ناتە‌ندروستانە‌ پیادە‌بكە‌ن، وە‌ك: جگە‌رە‌ كێشان، كحول، ددانە‌چیڕە‌ كە‌ ھە‌موویان زیان بە‌ دە‌م و ددان دە‌گە‌یە‌نن

٦- فشە‌ڵبوونی ئێسك و لە‌دە‌ستدانی ددان
فشە‌ڵبوونی ئێسك كا‌ر لە‌ ھە‌موو ئێسكە‌كانی جە‌ستە‌ دە‌كات، لە‌وانە‌ شە‌ویلگە‌، ھە‌روە‌ك دە‌بێتە‌ ھۆی لە‌دە‌ستدانی ددان. بە‌شێك لە‌و دە‌رمانانە‌ش بۆ چارە‌سە‌ری فشە‌ڵبوونی ئێسك دە‌نووسرێن، دە‌بێتە‌ ھۆی ڕاوە‌ستانی سوڕی خوێنی بە‌شێك لە‌ شە‌ویلگە‌ و ئە‌وە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی مردنی ئێسكی شە‌ویلگە‌ و سە‌رە‌نجام تێكچونی ددانە‌كان.٧- كە‌مخوێنی و دە‌م و ددان:
لە‌ كە‌مخوێنیدا پووك تووشی ھە‌وكردن دە‌بێت و ڕە‌نگی كاڵدە‌بێت، زمان تووشی ھە‌وكردن و ھە‌ڵئاوسان دە‌بێت و  ڕوكارە‌كە‌ی لوس و بە‌ ئازار دە‌بێت. ئە‌گەر ئە‌م نیشانانە‌ت ھە‌یە‌، ئە‌وە‌ بیر لە‌ كە‌مخوێنی بكە‌وە‌ و سە‌ردانی پزیشك بكە‌. دە‌بێ بزانی كە‌مخوێنی جۆراو خۆر و ھۆكارە‌كانی جیاوازن و چارە‌سە‌رە‌كانیشی جیاوازن، بۆیە‌ نابێ خۆبە‌ خۆ دە‌رمانی كە‌مخوێنی بكڕی و بە‌كاریان بھێنی، بە‌ڵكو دە‌بێت سە‌رە‌تا ھۆكاری كە‌مخوێنییە‌كە‌ لە‌لایە‌ن پزیشك بدۆزرێتە‌وە‌ و دواتر بە‌ چارە‌كردنی ھۆكارە‌ركە‌، كۆتایی بە‌ كە‌مخوێنیە‌كە‌ بھێندرێت.

٨- ھە‌رس و ددان
بە‌دھەرسی لە‌ شێوە‌ی گە‌ڕانە‌وە‌ی ترشیی گە‌دە‌ بۆ نێو دە‌م، زیانێكی زۆر لە‌ مینای ددان دە‌دات و دە‌بێتە‌ ھۆی كلۆربوون و تێكچونی دددان. ھە‌روە‌ك بە‌د خۆراكی و ڕێجیمی زۆر توندی خۆراكیش دە‌بنە‌ ھۆیلاوازیی ددان.

٩- ئایدز و ددان
ئە‌وانە‌ی ئایدزیان ھە‌یە‌ بە‌ھۆی لاوازیی سیستمی بە‌رگری جە‌ستە‌یانە‌وە‌ كە‌ڕوو لە‌ نێو دە‌میان پە‌یدا دە‌بێت، ھە‌روە‌ك تووشی برین و بڵقی پووك و نێودە‌م دە‌بن.

١٠- ڕۆماتیزم و ددان
ئە‌وانە‌ی ھە‌وكردنی ڕۆماتیزمی جومگە‌كانیان ھەیە‌، ھە‌شت ئە‌وە‌ندە‌ی خە‌ڵكی ئاسایی زۆرتر تووشی نە‌خۆشیە‌كانی پووك و ددان دە‌بن، ھە‌واڵە‌ خۆشە‌كە‌ ئە‌وە‌یە‌ خاوێنڕاگرتنی دە‌م و ددان یاریدە‌ی كۆنترۆڵكردنی نە‌خۆشییە‌كە‌شیان دە‌دات.

١١- گورچیلە‌ و ددان
توێژینە‌وە‌كان دە‌ریانخستوە‌ ئە‌وانە‌ی ددانیان خراپە‌ و ددان لە‌دە‌ستدە‌دە‌ن، ئە‌گە‌ری زۆرترە‌ تووشی نە‌خۆشییە‌ درێژخایە‌نە‌كانی گورچیلە‌ ببن.

١٢- دووگیانی و ددان
ئە‌و خانمە‌ دووگیانانە‌ی خاوە‌ن پووك و ددانی ناتە‌ندروستن، ئە‌گە‌ری زۆرترە‌ منداڵی ناكامیان ببێ، یان كێشی منداڵە‌كانیان كە‌م بێ. بۆیە‌ گرنگە‌ بە‌ر لە‌ دووگیانبوون نە‌خۆشییە‌كانی پووك و ددان چارە‌سە‌ر بكە‌یت و كاتی دووگیانیش گرنگیە‌كی زۆرتر بە‌ دە‌م و ددانت بدە‌ی. گۆڕانە‌ ھۆڕمۆنیە‌كانی كاتی دووگیانی وادە‌كە‌ن پووك و ددان لە‌ مە‌ترسیە‌كی زیاتردا بن، بۆیە‌ دە‌بێ ژنی دووگیان لە‌  كە‌سانی ئاسایی زۆرتر گرنگی بە‌ دە‌م و ددانی بدات.

١٣- بنە‌ماكانی خاوێنی دە‌م و ددان
پووكی تە‌ندروست توند و پە‌مە‌ییە‌، نە‌ك سوور و ھە‌ڵاساو. بۆ ئە‌وە‌ی ھە‌روا تە‌ندروست پووك و ددانت بھێڵیتە‌وە‌، دە‌بێ لە‌ ٢٤ كاژمێردا دوو جار بە‌ فڵچە‌ بیانیشۆی، یە‌ك جار دە‌زووی ددان خاوێن كردنە‌وە‌ بە‌كاربھێنی، لە‌ جگە‌رە‌ و  دووربكە‌ویتە‌وە‌ و بە‌پێی خشتە‌یە‌كی دیاریكراو پزیشكی ددانە‌كانت ببینی.


سەرچاوەکان

88 بینین