قۆناغەکانی چاندنی دان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-21-23:26:00 - کۆدی بابەت: 801
قۆناغەکانی چاندنی دان

ناوه‌ڕۆك

قۆناغە‌كانی چاندنی ددان

  •  یە‌كە‌م جار نە‌خۆشە‌كە‌ سە‌ردانی پزیشكی پسپۆری ددان دە‌كات، وێنە‌یە‌كی تیشكی بۆ دە‌گیرێت كە‌ پانۆراما (POG) یان وێنە‌ی تیشكی تیشكی بڕگە‌ی قوچە‌كی (CBCT) یە‌، لە‌ جۆری دووە‌می وێنە‌ تیشكیە‌كە‌ درێژی و پانی ئێسكی شە‌ویلاك زۆر بە‌ وردی دە‌پێورێت تە‌نانە‌ت بە‌ شێوە‌ی سێ دووری (3D).
  • ٢- لە‌ سە‌ردانی دووە‌مدا نە‌خۆشە‌كە‌ ئامادە‌ دە‌كرێت و بە‌نج دە‌‌كرێت، ڕە‌گە‌كە‌ لە‌ ناو ئێسكی شە‌ویلگ دادە‌نرێت ھە‌روە‌ك لە‌سە‌رە‌وە‌ باسمان كرد، لێرە‌دا دە‌كرێت ددان چاندنە‌ یە‌كسە‌ر ( Ioadin Immediate ) تە‌واو بكرێت، ئە‌ندازە‌و قاڵبی بۆ وە‌ربگیرێت لە‌ تاقیگە‌ی دروستكردنی ددان ددانێكی لە‌ مادە‌ی سیرامیك، زیركۆن یان ئیمپێرس بۆ دروستدە‌كرێت و لە‌ماوە‌ی یە‌ك ڕۆژدا بۆی دادە‌نرێت، لە‌م جۆرە‌یان بە‌تە‌نھا دووجار سە‌ردانكردنی پزیشك كارە‌كە‌ تە‌واو دە‌بێت، یان بۆ ماوە‌ی چە‌ند مانگێك دوا دە‌خرێت (Delay loading) تا پێكە‌وە‌ نوسانی ئێسكی (Ossteointegration) لە‌ نێوان ماددە‌ی تیتانیۆم و ئێسكی شە‌ویلاك ڕودە‌دات.
  • لە‌ سە‌ردانی سێیە‌مدا ئە‌گە‌ر لە‌ جۆری داخراو بێت (Delay loading) ئە‌وا پزیشكە‌كە‌ ھە‌ڵدە‌ستێت بە‌ دانانی شتێك پێی دە‌ڵێن پدوو (پووك) درووستدە‌كرێت (Gingival former) كە‌ بۆ ماوە‌ی ١٠-٢٠ ڕۆژ دە‌مێنێتە‌وە‌.
  • لە‌ سە‌ردانی چوارە‌مدا ئە‌ندازە‌و قاڵبی بێ وە‌ردە‌گیرێت، ددانێكی بۆ درووستدە‌كرێت ھە‌روە‌ك لە‌ پێشتر باسمان كرد.
  • لە‌ سە‌ردانی پێنجە‌مدا ددانە‌كە‌ لە‌سە‌ر ڕە‌گە‌ شێوە‌كە‌ جێگیردە‌كرێت و نە‌خۆشە‌كە‌ دە‌بێتە‌ خاوە‌ن ددانێكی چێنراو كە‌ دە‌توانێت ھە‌موو شتێك پێ بخوات وە‌ك ددانی سروشتیـخۆی.


سەرچاوەکان



1102 بینین