ئەرترید ڕۆماتۆید (ڕۆماتیزم)

ئەرترید ڕۆماتۆید (ڕۆماتیزم)

له‌لایه‌ن: ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-24-00:32:00 - کۆدی بابەت: 853
ئەرترید ڕۆماتۆید (ڕۆماتیزم)

ناوه‌ڕۆك

ئەرترید ڕۆماتۆید (ڕۆماتیزم)

بە ئیلتیهاب کردنی جومگە ئەرترید دەگوترێت ، بەربڵاوترین جۆریان (ئەرترید ڕۆماتۆید) لە٪٨٠ حاڵەتەکانی ئەم نەخۆشیە لە تەمەنی ٢٥ تا ٥٠ ساڵی دەبینرێت و لە ژناندا سێ ئەوەندەی پیاوانە. 
لە نەخۆشی (ئەرترید ڕۆماتۆید) دا بەهۆی پەرچە کرداری ناتەواوی سیستمی پاراستنەوە چەند بەشێک لە جومگەکان خراپ دەبێت . ئەم نەخۆشیە دەتوانێت لە هەمان کاتدا بە شێوەی نەخۆشیەکی وراسی (بۆ ماوەیی) پێناسە بکرێت. عادەتەن ئەم نەخۆشیە بەرەو پێش چوون واتە دەرکەوتنێکی هێواشی هەیە بەڵام لە هەندێ حاڵەتدا لەوانەیە خێرا بێت وەهۆکاری کەم توانایی نەخۆش بێت . ئەم نەخۆشیە زۆرینەی خەڵک لە سەروی (٤٠) ساڵ تووشی دەبێت بەڵام جۆرێکی تایبەتی لەم نەخۆشیە لە منداڵاندا هەیە .

نیشانەکانی

  • ڕەق بوونی بەیانیان

کاتی لەخەو هەستان نەخۆش هەست بە ڕەق بوونی جومگەکانی دەکات، دواتر پاش چەند دەقیقە کەم کەم باش دەبێت .

  • وەرەم کردنی ئەم نەخۆشیە لە جومگەکاندا 

ئازارەکانی زیاتر لەم جومگانەدا دەبینرێت: ئەژنۆ ، مەچەکی دەست و جومگەی نێوان پلە پەنجەکان.

موبتەلایانی ئەم نەخۆشیە لە جۆری درێژ خایەنەکەی دەبێتە هۆی گۆڕانی شێوەی جومگەکان و ناتەواوی لە فرمانیاندا بۆ لێکدانەوەی ئەم نەخۆشیە دەبێت تاقیکردنەوەی خوێن بکرێت ،

دەرمان و چارەسەرەکان

دەرمانی ئەم نەخۆشیە زۆر درێژ خایەن دەبێت و لە دەرمان گەلێکی جۆر بە جۆر سوود وەردەگرێت . وەک :بۆلەدەست دانی پەرچ کرداری بەرگری یەکان وەک لەسەرەتادا باسمان کرد دەرمانی (التهاب) بەکاردەهێنرێت.
لەو دەرمانانەش وەک: ئەسپرین ، دیکلۆفناک ، ئایندومتاسین ، پیرۆکسیکام ، پرۆڤین و ناپرۆکسن هەروەها لە هەندێک حاڵەت لە دەرمانی (پردینیزیولون) سوود وەردەگیردرێت کە بە بەراورد لەگەڵ دەرمانەکانی تر کەم تر ئاسەواری خراپ بەجێ دەهێڵێت وە پێویستە لەبەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرمانەدا وردبینی و دیقەتی تەواومان هەبێت بە گشتی حاڵەتی ئەم نەخۆشیانە دەگۆڕدرێت هەندی کات نەخۆشەکە هەست دەکات کە حاڵی باشتر بووە و هەندێ کات وا هەست دەکات کە خراپ تر بووە بۆیە دەرمانەکانی (فیزوپوتراپی) لە دابەزاندنی کێشی نەخۆشی  و کشاندنی ماسولکەکانیان نەخشێکی باڵای هەیە و  دەبێت . لە بەعزێ حاڵەتدا نەخۆشیەکە بەشێوەیەک پەرە دەسێنێت پێویستی بە ئێسکی دەست کرد دەبێت وەک (پلاتین) .


سەرچاوەکان

370 بینین