مێژووی دزەکردنی ووشەی یاسا بۆ ناو بواری پەیوەندییە یاساییەکان لە کۆمەڵگاکەمان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-30-12:36:00 - کۆدی بابەت: 981
مێژووی دزەکردنی ووشەی یاسا بۆ ناو بواری پەیوەندییە یاساییەکان لە کۆمەڵگاکەمان

ناوه‌ڕۆك

مێژووی دزەکردنی ووشەی یاسا بۆ ناو بواری پەیوەندییە یاساییەکان لە کۆمەڵگاکەمان

لە ڕاستیدا ووشەی یاسا لە زۆربەی ئەو کۆمەڵگا عەرەبیانەی کە ووشەی شەریعەتیان بەکار دەهێنا نەهاتە ناو بازنەی پەیوەندیە یاساییەکان، تاوەکو دوای نیوەی سەدەی نۆزدە دوای ئەوەی وشەکە لە گشت زانستەکان بە واتا گشتیەکانی بەکارهات کە بریتیە لە پەیوەندیەکی جێگیر لە نێوان گشت دیاردەکان بەجۆرێک کە دەوڵەتی عوسمانی بەهۆی چەند پاڵنەرێک لەوانە لاوازی دەوڵەتی عوسمانی و پاڵەپەستۆی دەوڵەتانی بێگانە لەسەری، و زۆربوونی پەنابەرانی بێگانە لەو دەوڵەتەو گومان بردنی دەسەڵاتەکەی کە شەریعەتی ئیسلامی گشت بڕیارێکی تێدا نیە، چەندین یاسای دەستکردنی دانا، و بڕیارەکانی ئەو یاسایانەش لە یاساکانی ڕۆژئاوا وەرگیرابوون و بەهەر کۆمەڵە ڕێسایەکی یاسای دەگوت یاسا، دواتر دوای دروست بوونی دەوڵەتی عەرەبی لەسەر پاشماوەی دەوڵەتی عوسمانی و بوونی دەسەڵاتی بەسەر یاساکان دەستەواژەی یاسا لە بازنەی پەیوەندیە یاساییەکان بڵاوبوویەوە، دواتر دوای دانانی فیقهی یاسایی لەو دەوڵەتانە و گەشەکردنی بزوتنەوەی دانانی کتێب لەو بوارە ئەو دەستەواژەیە بڵاوبوویەوە. لەسەرەتای دزەکردنی بۆ ناو ژیانی یاسایی لە کۆمەڵگای ئیسلامی واتای دەستەواژەکە تەنها لەسەر ئەو دەقانە دادەنرا کە دانراون و نوسراونەتەوە. دواتر لە کۆمەڵگەی عەرەبی چەندین واتای لێکەوتەوە و بەهۆی زۆری بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە بازنەی واتاکانی فراوانبوو.


سەرچاوەکان



1910 بینین