تاقیکردنەوەی ئایەڵس

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-12-00:05:00 - کۆدی بابەت: 1266
تاقیکردنەوەی ئایەڵس

ناوه‌ڕۆك

تاقیکردنەوەی ئایەڵس 

ئەم تاقیکردنەوەیە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت (IELTS)، کە بریتییە لە کورتکراوەی (International English Language System) کە ماناکەی بە زمانی کوردی بیرتییە لە : سیسیمی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، کە بریتییە لە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی و پشت پێ بەستراوترین تاقیکردنەوەیە لە لایەن بەریتانیا و ئوسترالیا، کە تیایدا کەسەکە و تواناکانی لە ئینگلیزیدا تاقی دەکرێنەوە.

ئەم تاقیکردنەوەیە لە ساڵی ١٩٨٩ز دەستیپێکردووە و بەردەوامە تا ئێستە، وە تاقیکردنەوەی ئایەڵس بە ئامرازێکی باش دادەنرێت کە لە ڕێگەیەوە تواناکانی بەکارهێنانی ئینگلیزی کەسەکە تاقی دەکرێتەوە، وە ئەم تاقیکردنەوەیە پشتی پێ دەبەسترێت لە لایەن زۆر لە زانکۆ و دام و دەزگا حکومییەکان، نزیکەی ١٢٠ دەوڵەت هەیە کە ئەم تاقیکردنەوەیە پێشکەش دەکات و دانی پێدا دەنێت، وە ٣٨٠٠ زانکۆی جیهانیی هەن دانی پێدا دەنێن هەروەها، وە بە نزیکەیی نزیکی نیو ملیۆن کەس ئەم تاقیکردنەوەیە پێشکەش دەکەن، وە لە ڕابردوودا پێویست بوو ئەو کەسەی تاقیکردنەوەکە پێشکەش دەکات ٩٠ ڕۆژ چاوەڕێ بکات و پاشان تاقی بکرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا هەر کەسێک دەتوانێ هەر کاتێک بیەوێت تاقیکردنەوەکە پێشکەش بکات. وە تاقیکردنەوەی ئایەڵس لە لایەن زانکۆی کامبریج بە هاوکاری لەگەڵ سەنتەری ڕۆشنبیری بەریتانی بەڕێوە دەبرێت لەگەڵ (ئای دی بی) یاخود فێربوونی ئوسترالی.

پێشکەشکەرانی تاقیکردنەوەی ئایەڵس

ئەو کەسانە ئەم تاقیکردنەوەیە پێشکەش دەکرێت کە پێویستیانە، لەوانە:

- ئەوانەی کە دەیانەوێت خوێندنە باڵاکان بە تایبەت زانکۆ ئوسترالی و بەریتانییەکان کە پشت بە ئایەلس دەبەستن وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ توانای زمانی ئینگلیزی، وە ئەمە مەرجێکە بۆ پێشکەش کردنی داواکاری لە لایەن قوتابییەکان بۆ خوێندن لە دەرەوە، وە ژمارەیەکی زۆر لە  کار و خوێندن هەن پێویستیان بەم تاقیکردنەوەیە هەیە تا بتوانێت لە خوێندنە باڵاکان بەردەوام بێت.
- ئەوانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی ڕاهێنان بۆ یارمەتیدانی دامەزراندن و کارکردن و زیادکردنی بەرهەمداری بە زمانی ئینگلیزی.
- ئەوانەی دەیانەوێت داوای پەنابەری پێشکەش کەن بۆ دەرەوەی وڵات.

تایبەتمەندییەکانی تاقیکردنەوەی ئایەڵس

ئەم تاقیکردنەوەیە دابەش دەبێت بۆ چوار بەش، وە ماوەی ٢.٤٥ کاتژمێر دەخایەنێت، کە تیایدا کەسەکە ئەم بەشانە وەڵام دەداتەوە و پێشکەشیان دەکات:

خوێندنەوە

سێ بابەتی جیاواز هەن و هەر بابەتێک پێکهاتووە لە لاپەڕەیەک کە ژمارەی وشەکانی نزیکە ٢٥٠٠ وشەیە، ئەو کەسەی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات وەڵامی ٤٠ پرسیار دەداتەوە لەسەری، ماوەی ئەم تاقیکردنەوەیە تەنها کاتژمێرێکە.

گوێگرتن

تاقیکردنەوەی گوێگرتن پێک دێت لە ٤٠ پرسیار و ماوەکەی نزیکەی نیو کاتژمێرە، کە کەسەکە تیایدا گوێ لە شریتێکی گفتوگۆ دەگرێت لە نێوان چەند کەسیک بۆ یەک جار، پاشان کاتی دەدرێتێ بۆ خوێندنەوەی پرسیارەکان و وەڵامدانەوەیان لە کۆتایی گوێگرتنەکەوە.

نووسین

تاقیکردنەوەیەکە پێک دێت لە دوو لاپەڕە، لە پەڕەی یەکەمدا ١٥٠ وشە هەن بە شێوەی جیاواز، کە دەبێت کەسەکە هەموو ڕەسمێک و وشەی گونجاوی بدۆزێتەوە، وە لاپەڕەی دووەم بریتییە لە نووسینی بابەتێکی تەعبیر لە ٢٥٠ وشە کەمتر نەبێت، کە بابەتەکە لە ناو تاقیکردنەوەکەدا دیاری دەکرێت، ماوەی ئەم تاقیکردنەوەیە یەک کاتژمێرە.

قسەکردن

کە ئەم تاقیکردنەوەیان بریتییە لە موقابەلەیەک لە نێوان کەسی پێشکەش کەر و کەسی تاقیکەرەوە، ئەم تاقیکردنەوەیە بریتییە لە پرسیار و بیر و ڕا کەسەکە تیایدا وەڵام دەداتەوە و موقابەلەکە تۆمار دەکرێت بۆ هەڵسەنگاندنی، ئەم تاقیکردنەوەیە ٩ نمرەی لەسەرە، کە بەرزترین نمرەیە کەسێک بتوانێت بە دەستی بهێنێت، هەموو بەشەکانی ئەم تاقیکردنەوەیە هەڵدەسەنگێنرێت و دەخرێتە سەر نمرەی کۆتایی.


سەرچاوەکان



2629 بینین