لەبەر سیانزە هۆکار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-23:58:00 - کۆدی بابەت: 1326
لەبەر سیانزە هۆکار

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

دوای خۆکوشتنی کچێکی هەرزەکار، هاوپۆلێک زنجیرەیەک شریتێکیان دەست دەکەوێت کە نهێنی هەڵبژاردنی تراژیدی خۆی(هۆکاری مردنی خۆی)ڕوون دەکاتەوە.....
 
لەبەر ١٣ هۆکار زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی درامی ئەمریکیە و لە تۆڕی نێتفلێکسەوە گەشەیپێدراوە لەلایەن بریان یۆرکی. کە لە ڕۆمانی جای ئاشێر ساڵێ ٢٠٠٧ بە هەمان ناوونیشان وەرگیراوە، زنجیرەکە باس لە ژیانی قوتابیانی ئامادەیی دەکات و، چیرۆکی کلای جێنسینە دوای خۆکوشتنی کچە هاوڕێکەی هانا بەیکەر کە سندووقێك لە کاسێتی جێهێشتوە و هۆکارەکانی کۆتایهێنان بە ژیانی ڕوون دەکاتەوە.
 
بە درێژایی فیلمەکە، چیڕۆکەکە باس لە کاریگەری کێشە کۆمەڵایەتیەکان دەکات لەسەر گەنجانی سەردەم کە پێکهاتوون لە: خۆکوشتن، هەڕەشەی سێکسی، گێچەڵکردن و گاڵتەکردن ،ڕەگەزپەرستی، باری دەروونی ،ناجێگیری تەندروستی مێشکی، ئاڵودەبوون بە ماددەی هۆشبەر، خواردنەوەی کحول، توندوتیژی خێزانی، ترسی هاوڕەگەزبازی، وەدەرنان و بێ لانەیی ، دڕندەیی و دڵڕەقی پۆلیس،نەخۆشێ ئێچ ئای ڤی (نەبوونی بەرگری 'ئایدز') لەباربردن و کێشەی خوێندنگەکان و هتد....
 
زنجیرەکە کاری بەرهەمێنانی بۆکرا لەلایەن July Moon production . وە دواتر خرایە Curb production،بە ناوەڕۆکێكی نەناسراو و تەلەفزیۆنێکی مەزنترلەگەڵ یۆرکی و دیانا سۆن . ئەستێرەکانی بریتین لە دیلان ماینێت بە ڕۆڵی(کلای جێنسن)، کاترین لانگفۆڕد بە ڕۆڵی(هانا بەیکە). ئالیشا بۆو(بڕاندۆن فڵاین)، مایڵز هەیزەر(کریستیەن ناڤارۆ)،رۆز بێتلەر(دێڤن دروید)،و چەندان ئەستێرەی تر
 
فیلمێک لە کۆمپانیای یونیڤێرسەڵ پیکچەر کە وەرگیرابوو لە( لەبەر ١٣ هۆکار) دەستی بە پەرەسەندن کرد لە شوباتی ٢٠١١ بە بەشداریکردنی هونەرمەند و ئەکتەر سێلینا گۆمێز بە ڕۆڵی هانا بەیکەر، پێش ئەوەی ببێتە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی و بچێتە تۆڕێ نێتفلیکسەوە. کە دواتر نێتفلیکس داوای سنورداری زنجیرەکەی کرد لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لەگەڵ بەژداریکردنی گۆمێز وەک بەرهەمهێنەری جێبەجێكار.
 
یەکەم وەرزی زنجیرەکە لە ٣١ ی ئازاری ٢٠١٧ لە نێتفلیکس نمایشکرا، هەڵسەنگاندنی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگران و پێداچینەوەکان پێدرا ، کە ستایشی گرینگی بابەتی زنجیرەکە و ڕۆڵگێڕانی ماینێت و لانگفۆڕد کرابوو. کە کاترین پاڵێوراویش بوو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمە ئەکتەری-زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی . هەروەها وێنایەک دەخاتەڕوو بۆ چەند کيشەیەکی وەک خۆکوشتن و دەستدرێژی بەشیوەیەکی کارامە. لەوەڵامدا نێتفلیکس لە ئازاری ٢٠١٨ کارتی ئاگادارکردنەوەی زیاد کرد بۆ بینەران لەسەرەتای پەخشکردنی هەر وەرزێک . وە دەستکاری دیمەنی خۆکوژیەکەی کرد لە کۆتا ئەڵقەی وەرزی یەکەم.
 
لە ئایاری٢٠١٧ ، نێتفلیکس لەبەر ١٣ هۆکاری نوێکردەوە بۆ وەرزی دووەمیش. بەهۆی ئەو سەرکەوتنە گەرورەیەی لە ١٣ ئەڵقەکەی وەرزی یەکەم بەدەستی هێنابوو. وەرزی دووەم لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٨پەخشکرا. کە پێداچونەوەی تێکەڵ لە ئەرێنی و نەرینی بەدوایخۆیدا هێنا لەلایەن بینەرانەوە. هەمان کات نێتفلیکس ڤیدیۆیێکی کاستی فیلمەکەی بڵاوکردەوە کە بینەرانیان ئاگادار کردەوە لە چەند بابەتێک کە پاڵپشتیکرابوون لە فیلمەکەوە ، و پێگەیەکی پاڵپشتیان خستەڕوو کە ژمارەی ئەو خەڵکانە بوون کە توشی خەمۆکی ، دڵەڕاوکێ، و باروودۆخی ناتەندروستی مێشکیان بووبوون. وەرزی سێیەم بۆ حوزەیرانی ٢٠١٨ ئامادەکرابوو وە لە ٢٣ئابی ٢٠١٩ یەکەمجار نمایشکرا. زنجیرەکە دوبارە نوێکرایەوە بۆ بەشی چوارەم کە کۆتایی بوو لە ٥ حوزەیرانی ٢٠٢٠ یەکەم پەخشی پیشاندرا. شایەنی باسە هەر یەکێک وەرزی یەکەم ئ دووەم و سێیەمی زنجیرەکە پێکهاتوون لە ١٣ ئەڵقە جگە لە بەشی چوارەم كە ١٠یە.
 

بەژداربووان

بڕاندۆن فڵاین لە ڕۆڵی جەستن فۆڵێی
 
دیلان لە ڕۆڵی کڵای جێنسن
 
گرەیس سەیف لە ڕۆڵی ئانی
 
کریستیان ناڤارۆ لە ڕۆڵی تۆنی
 
ئالیشا بۆی لە ڕۆڵی جێسیکا دەیڤس
 
رۆس بوڵتەر لە ڕۆڵی زاک
 
میلێس لە ڕۆڵی ئەلێکس
 
دێڤین لە ڕۆڵی تەیلەر داون
 
جەستن لە ڕۆڵی برەیس واڵکەر
 
ئامی لە ڕۆڵی لەینی جێنسن


سەرچاوەکان



1001 بینین