سێگۆشەی بەرمۆدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-10-27-13:33:00 - کۆدی بابەت: 1392
سێگۆشەی بەرمۆدا

ناوه‌ڕۆك

سێگۆشەی بەرمۆدا چییە؟

سێگۆشەی بەرمۆدا بە ئینگلیزی (Bermuda Traingle) كە بە سێگۆشەی شەیتان'یش ناسراوە، ئەو ناوچە جوگرافییەیە كە لە شێوەی ئەندازەی سێگۆشەیەكی سێ لا یەكسان دایە ڕووبەرەكەی نزیكەی نیو ملێۆن كیلۆمەتر دووجایە، سێگۆشەی بەرمۆدا دەكەوێتە بەشی ڕۆژئاوایی ئۆقیانووسی ئەتڵەسی كە هاوسێیە لەگەڵ بیابانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی فلۆریدا دەكەوێتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و دوورگەی بەرمۆدا (دەكەوێتە بەریتانیا) و كەندی پۆرتوریكۆ بە قووڵترین خاڵی ئۆقیانووسی ئەتڵەسی دادەنرێت كە قووڵیەكەی ۳٠،۱٠٠ پێیە لەسەر ئاستی ڕووی دەریا لە ڕاستییدا ئەم پێوانانە بۆ شێوە و ڕووبەری سێگۆشەی بەرمۆدا ڕاست نین و تەنها پێشبینییەكە چونكە شێوە و ڕووبەری سێگۆشەكە بە تەواوی نەزانراوە.

زۆرجار چیرۆك سەبارەت بە حاڵەتە نامۆكان بڵاودەكرێتەوە لەسەر هەسارەی زەوی و خەڵكیش بە پەرۆشن بۆئەوەی زیاتر بزانن لەسەر بابەتەكە و بۆچی زۆربەی سەرنجەكان لەسەر ئەو ناوچانەیە، لەو ناوچە بەناوبانگانە "سێگۆشەی بەرمۆدا"ـیە كە بە سێگۆشەی شەیتان یان سێگۆشەی مەرگ یان گۆڕی تارماییەكان ناوبراوە، دانانی ئەم ناوە جیاوازانە دەگەڕێتەوە بۆ ڕوودانی چەندین حاڵەتی نەخوازراو و نامۆ بەسەر ئەو كەسانەی بەم سێگۆشەیەدا تێپەڕیوون، ماوەی چەند سەدەیەكە نهێنییەكانی سێگۆشەی بەرمۆدا سەرنجی هەموو جیهانی بۆ خۆی ڕاكێشاوە، هەروەها ماوەی چەندین ساڵە سێگۆشەی بەرمۆدا لە زۆرێك لە كتێب و فیلمە دۆكۆمێنتارییەكان دەرەدەكەوێت و باسدەكرێت.

لە سەدەی نۆزدەهەم و سەدەی بیستەم بە نزیكی ٥٠ كەشتی و ٢٠ فڕۆكە دیارنەمان لە دوای تێپەڕبوونیان بە سێگۆشەی بەرمۆدایە، لە ساڵی ١٩٤٥ دیارترین ڕووداوی دیارنەمان ئەو كۆمەڵە فڕۆكەیە بوو  كە بەسەر سێگۆشەی بەرمۆدەدا هەڵفڕین، دواتر هەواڵ بڵاوبووەوە لەسەر سێگۆشەی بەرمۆدا و مەترسیداری ناوچەكە، هەتا ئێستا هەزاران كەشتی و فڕۆكە بەم سێگۆشەیەدا تێپەڕبوون و سەرەڕای چەندین لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی زانستی بۆ بابەتەكە هێشتا نەگەیشتونەتە هۆكاری تایبەت بە سێگۆشەی بەرمۆدا كە وا بكات مەترسیدار و ترسناك بێت بە بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی سەر زەوی، هەتا ئێستا زۆرێك لە بیردۆزە نازانستییەكان هەوڵی لێكدانەوەی ڕووداوی دیارنەمانی تۆماركراوی مێژوو لەم ناوچەیەدا دەدەن، لە ماوەی دوو سەدەی ڕابردوودا كە دەكاتە هەزار ساڵی ڕابردوودا ٧٠ حاڵەتی دیارنەمان لە ناوچەی سێگۆشەی بەرمۆدا تۆماركراوە ئەوانیش ٢٠ فڕۆكە و ٥٠ كەشتی بوون، ئەوەی سەیرە سەبارەت بەم سێگۆشەی بەرمۆدایە هیچ پاشماوەیەكی فڕۆكە و كەشتی دیارنامێنێت، زاناكان هەوڵیانداوە بیردۆزی سادە بۆ لێكدانەوەی ئەم حاڵەتانە دابنێت بەڵام بیردۆزە زانستییەكان لە ڕووداوە سرووشتییەكان زیاتر دەرناچن وەك گۆڕانی كەشوهەوا و ژینگە هەروەها ئەو هەڵانەی مرۆڤ دەیكات لە ماوەی گەشتەكاندا، جگە لەمانە هیچی دیكە نییە لە پشت ڕووداوە سرووشتییەكانەوە كە هۆكاری ئەم حاڵەتانە بسەلمێنێت، بیردۆزەكانی دیكە دەگەڕێتەوە بۆ زۆری گۆڕانی كەشوهەوا، ماوەی ڕوودانی گەردەلوولەكان كەمە بەڵام كتوپڕە و هیچ نیشانەیەك پێش ڕوودانی دەرناكەوێت تاكو كەشتی و فڕۆكەكان ئاگادار بكاتەوە بۆ بوونی گەردەلوول.


سەرچاوەکان



3008 بینین