سوپەر نۆڤا - Super Nova

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-22-22:48:00 - کۆدی بابەت: 1497
سوپەر نۆڤا - Super Nova

ناوه‌ڕۆك

سوپەر نۆڤا - Super Nova

دوای ئەوەی پلەی گەرمی لە ناووکی ئەستێرەکان دەگاتە ١٠ ملیۆن پلەی کێلڤن، کرداری لێکدانی ناووکی دەست پێدەکات کە بریتیە لە لێکدانی چوار گەردیلەی هایدرۆجین بۆ پێکهێنانی یەک گەردیلەی هیلیۆم، جیاوازی بارستەکەش کە دەمێنێتەوە دەبێتە ووزە، لەو کاتەوە هایدرۆجینی ئەستێرەکە کە پێکهاتەی سەرەکیەتی دەگۆڕدرێت بۆ هیلیۆم، کاتێک هەموو هایدرۆجینەکە تەواو دەبێت ئەستێرەکە لە کرداری لێکدانی ناووکی دەکەوێت و توێکڵەکەی وەکو تۆپێکی هازی بۆ دەرەوە دەکشێت، قەبارەی ئەستێرەکە گەلێک گەورەتر دەبێت و ئەمە دەبێتە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە کە بە سوپەر نۆڤا دەناسرێت، لەو تەقینەوەیەدا زۆربەی پێکهاتەی دیوی دەرەوەی ئەستێرەکە بە بۆشایی ئاسمانی چواردەوری ئەستێرەکە بڵاو دەبێتەوە، بەزۆری لەگەڵ گەردیلەکانی هایدرۆجین تێکەڵ دەبێت کە لە بۆشایی ئاسمان هەن و تەنە گازیەکان (سدیم Nebula) دروست دەکەن، دوای ملیۆنەها ساڵیش بە تایبەتی ئەگەر بڕی هایدرۆجین لە تەمەکە زۆر بوو ئەوا ئەستێرەی تر لە هەموو یان بەشێکی ئەوە تەمە لەدایک دەبێت.

ئە‌ستێرە‌ زە‌بە‌لاحە‌‌كان لە‌ ناوچوونی ھایدرۆجینە‌كانی خێراترە‌ لە‌ ئە‌ستێرە‌كانی وە‌كو خۆر، لە‌ ئە‌نجامدا ئە‌ستێرە‌ زە‌بە‌لاحە‌كان وزە‌یە‌كی زۆرتر دروست دە‌كە‌ن لە‌وە‌ی ئە‌ستێرە‌كانی وە‌ك خۆر دروستی دە‌كات، بۆیە‌ ئە‌وانە‌ زۆر گە‌رمن.
ئە‌ستێرە‌ زە‌بە‌لاحە‌كان بە‌ بە‌راورد كردنیان لەگە‌ڵ ئە‌ستێرە‌كانی تر زۆر تە‌مە‌ن درێژ نین، لەوانە‌یە‌ ئە‌ستێرە‌یە‌كی زە‌‌بە‌لاح لە‌ كۆتایی ژیانیدا بتە‌قێتە‌وە‌ و لە‌گە‌ڵیشیدا بریسكە‌یە‌كی درە‌وشاوە‌ی گە‌ورە‌ ھە‌یە‌ پێی دە‌وترێت نوێ بوونە‌وە‌ی مە‌زن.
نوێ بوونە‌وە‌ی مە‌زن Supernovas تە‌قینە‌وە‌یە‌كی زۆر گە‌ورە‌یە‌ تیایدا ئە‌ستێرە‌یە‌كی زە‌بە‌لاح دە‌ڕوخێت و چینە‌ دە‌رە‌كیە‌كانی فڕێ دە‌داتە‌وە‌ بۆشایی ئاسمان، ئە‌م تە‌‌قینە‌وە‌یە‌ ھێندە‌ بە‌ھێزە‌ بە‌ جۆرێ زۆر درە‌وشاوە‌ترە‌ لە‌ گە‌لە‌ئە‌ستێرە‌یە‌ك بە‌ تە‌واوی بۆ ماوە‌ی چە‌ند ڕۆژێك.


سەرچاوەکان



1228 بینین