هۆکارەکانی پشت ئێشە ڕووندەکرێنەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-00:30:00 - کۆدی بابەت: 1835
هۆکارەکانی پشت ئێشە ڕووندەکرێنەوە

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکانی پشتئێشە ڕووندەکرێنەوە

کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ نەخۆشییەکانی بڕبڕەی پشت، هۆکارە گشتییەکانی ئازاری بڕبڕەی پست ڕووندەکاتەوە. بەپێی ڕاگەیێندراوی کۆمەڵەکە، کە ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی ئاماژی پێکردووە، هۆکارە گشتییەکانی ئازاری بڕبڕەی پشت ئەمانەن:

  • دانیشتن بۆ ماوەی درێژ: زۆر دانیشتن ماسولکەکان لە بارێکی نەگونجاو دەهێڵێتەوە و لاوازیان دەکات، هەروەک گرژیان دەکات و دەبێتە هۆی پشت ئێشە. بۆ زاڵبوون بەسەر لێکەوتە خراپەکانی پشتئێشە، کۆمەڵە ئەڵمانییەکە ڕێنمایی دەدات کە پیادەڕەوی بکرێتە نەریتێکی ڕۆژانە و یۆگا بکرێ.
  • کەم جووڵان: کەمجووڵان دەبێتە هۆی لاواز بوونی ماسولکەکان، بۆی دەبێت بە ماراسۆن و مەلەکردن جووڵەی بەردەوام بدرێتە ماسولکەکانی جەستە.
  • قەڵەوی: کێش زۆری کاری نەرێنی لەو دیسکانەی نێوان بڕبڕەکان دەکات کە ئەرکیان هەڵمژینی ئەو زەبرە زۆرانەیە کە دەکەونە سەر پشت. بۆیە دەبێت لە ڕێگەی ڕێکخستنی خۆراک و زۆر جووڵانەوە کێشی لەش ڕێکبخرێ.
  • گوشاری دەروونی: گوشاری دەروون دەبێتە هۆی گرژبوونی نەخوازراوی ماسولکەکان و ڕێگری لە پشوودانیان دەکات، بۆیە دەبێت تاکو دەکرێ ئارامیی دەروون ڕابگیرێ و گوشاری دەروونیی کەمبکرێتەوە.
  • قورسی هەڵگرتن: ئەوانەی ماسولکەکانیان لاوازە، زۆرتر بە قورساییە زۆرەکان کاری نەرێنیان لێدەکرێ، گرنگە لە کاری بەرزکردنەوەی قورساییدا ئەژنۆ بنووشتێندرێتەوە نەوەک بڕبڕەی پشت.


سەرچاوەکان



3664 بینین