ناوهڕۆك
گوشاری دەروونی دەبێتە هۆی گرفتی گەدە
کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ هاریکاری بەتەمەنەکان دەڵێ گوشاری دەروونی دەبێتە سەرچاوەی گرفت بۆ گەدە و کۆئەندامی هەرسی کەسانی بەتەمەن، لەوانە، دڵەکزێ، سکئێشە، ئێڵنج و بەدهەرسی.
کۆمەڵەکە ڕێنمایی بەتەمەنەکان دەکات بۆ دووربوون لە بەدهەرسی هەندێک گۆڕان لە شێوازی ژیانیان دروست بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵۆزکارییانەی هەرس کە بە هۆی گوشاری دەروونیەوە ڕوودەدەن، جگە لەوە وا باشترە ژەمەکانیان ڕێکوپێک بن و بە ئارامی بەڕێیان بکەن و بە باشی خۆراکەکانیان بجوون.
کۆمەڵەکە دەڵێ نابێ هەموو بەدهەرسی و سکئێشەیەک وەها لێکبدرێتەوە کە هۆکارەکەی دەروونیە و پشتگوی بخرێ، بەڵکو ئەگەر چەند هەفتەیەک بەردەوام بوو دەبێ ڕاوێژ بە پزیشک بکرێ و هۆکارەکەی بە وردی دیاری بکرێ.
سەرچاوەکان
1501 بینین