بەکارهێنانی پێوەری بانێکە و دوو هەوا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-00:26:00 - کۆدی بابەت: 2021
بەکارهێنانی پێوەری بانێکە و دوو هەوا

ناوه‌ڕۆك

بەکارهێنانی پێوەری بانێکە و دوو هەوا

هەڵەیەکی دیکە لەو هەڵە باوانەی کە زۆرێک لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە بەکارهێنانی پێوەری بانێکە و دوو هەوا، واتە لەگەڵ منداڵێکیان جۆرە سەرەدەرییەک بکەن، کەچی لەگەڵ منداڵێکی دیکە جۆرە سەرەدەرییەکی جیا دەکەن، کە ١٠٠٪ جیاواز بێت.
بۆ نموونە: زۆرجار دایک و باوک ناز دەدەن بە منداڵێکی خۆیان و خۆشەویستی خۆیان بۆ دەردەبڕن، بەڵام منداڵێکی دیکە پشتگوێ دەخەن و نازی نادەنێ و فەرامۆشی دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵی فەرامۆشکراو و پشتگوێخراو، هەست بە نادادپەروەردی و ستەمکاری و جیاکاری بکات و بە چاوی ستەمکار و نادادپەروەر بڕوانێتە باوانەکانی.
هۆکاری ئەمەش بۆ چەند خالێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:

  • نادادگەری و نادادپەروەرری دایک و باوک یان یەکێکیان.
  • دەکرێ دایک و باوکەکە ستەمکار بن.
  • هەست نەکردن بە بەرپرسیارییەتی.
  • خۆشویستنی هەندێک منداڵ لە هەندێکی دیکە.
  • نەبوونی دیدگە و تێڕوانینێکی زانستییانە و بابەتییانە بۆ پەروەردە و فێرکردنی منداڵەکانیان.
  • لاوازی ئاستی زانستی و پەروەردەیی دایک و باوک.
  • بێبەشبوونی لە پەروەردەیەکی تەندروست و مەدەنی.

ئەڵبەتە لە ڕەفتارکردن بە پێوەری بانێکە و دوو هەوا، ئەم هەموو زیانانە بە دوای خۆیدا دێنێت:

  • منداڵ دەبێتە قوربانی ئەم جۆرە ڕەفتارە هەڵەیە.
  • بڕوا و متمانەی بە دایک و باوکی نامێنێ.
  • هەست بە ستەم و نادادگەری دەکات.
  • ڕقی لە دایک و باوک و خوشک و براکانی دەبێتەوە.
  • بڕوا و متمانەی بە خۆی نابێت.
  • ناتوانێ پشت بە تواناکانی خۆی ببەستیت.
  • هەست بە دڵتەنگی و نیگەرانی دەکات.
  • هەست بە مافخوراوی دەکات.
  • کێشە لە نێوان خودی منداڵەکە سەرهەڵدەدات.
  • لە ژیاندا سەرکەوتوو نابێت.

چآرەسەرکردنی ئەم هەڵەیە

بۆ ئەوەی دایکان و باوکان چیتر بە هەڵە پێوەری بانێکە و دوو هەوا دژبەری مندالەکانیان بەکارنەهێنن و لەسەر ئەم هەڵەیە بەردەوام نەبن، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بهاوێژن:

  • بە یەک چاو سەیری هەموو منداڵەکانیان بکەن و جیاوازی لە نێوانیاندا نەکەن.
  • دادپەروەر و دادگەر بن لە دابینردکنی پێوداویستییە ماددی و مەعنەوییەکانی منداڵەکانیان.
  • خۆیان لە فرە ڕەفتاری بپارێزن.
  • هەماهەنگی و هاوکارییەکی پتەو لە نێوان دایک و باوکدا هەبێت.
  • لە پێش چاوی منداڵەکانیان، پەنا بۆ فرە ڕەفتاری نەبەن.
  • لە گوفتار و ڕەفتار و کرداریاندا ڕاستگۆ بن.
  • جێی متمانە و باوەڕی منداڵەکانیان بن.
  • لە پێش چاوی منداڵەکانیان، دوو شێوازی جیاوازی سەردەریکردن لەگەڵ منداڵەکانیان پەیڕەو بکەن.


سەرچاوەکان



574 بینین