نەخۆشی ڕاینۆود

له‌لایه‌ن: - ئارام عبدالرحمن ئارام عبدالرحمن - به‌روار: 2024-08-29-22:03:00 - کۆدی بابەت: 14434
نەخۆشی ڕاینۆود

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشی ڕاینۆود (بە عەرەبی: ظاهرة رينود، بە  ئینگلیزی: Raynaud's phenomenon) كاتێك دەچینە وەرزی سەرماوە، دیاردەیەك لە هەندێك كەسدا دەردەكەوێت كە ئەویش گۆڕانی ڕەنگی پەنجەكانە كاتێك بەر سەرما دەكەون. 
ئەم دیاردەیە زۆربەی جار هۆكارێكی دیاریكراوی نییە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەکرێت یەکێک لەم هۆکارانە بێت : جگەرە كێشان، بەکارهێنانی هەندێك جۆری دەرمان، سەرما، فشاری دەروونی و دڵەڕاوكێ دیاردەكە توندتر دەكەن، هاوکات  دەکرێت كۆمەڵیک پیشە هۆكاربێ بۆ حاڵەتەکە.

ئەو کەسانە کێن تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن

زۆربەی ئەو كەسانەی ئەو دیاردەیان تێدا دەردەكەوێت هیچ نەخۆشییەكیان نییە، بەڵام ڕێژەیەكیان لەوانەیە هۆكارەكەی نەخۆشییەكی ڕۆماتیزمی سیستەمی بەرگری بێت وەكوو:
گورگە سوورە
ڕەقبوونی پێست
ڕۆماتیزمی جومگەكان
شۆگرن سندرۆم
هەوكردنی بۆڕی و موولوولەكانی خوێن و چەند نەخۆشییەكی تر.

چۆن چارەسەری ئەم نەخۆشییە بکەین 

زۆربەی جار نەخۆش پێویستی بە چارەسەری حەب و دەرمان نییە، تەنیا گەرم داپۆشین و دووركەوتنەوە لە هۆكارەكانی وەكوو جگەرەكێشان چارەسەر دەبێت، بەڵام لە هەندێك باری توند دا پێویستە نەخۆش دەرمانی فراوانكردنی بۆڕی و موولوولەكانی خوێن وەربگرێت، ئەگەرنا نەخۆشەكە تووشی برین و هەوكردنی پەنجەكان دەبێت.


سەرچاوەکان



182 بینین