چۆن منداڵەكانمان ئامادەی خوێندن بكەین؟

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-21:00:00 - کۆدی بابەت: 2160
چۆن منداڵەكانمان ئامادەی خوێندن بكەین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن منداڵەکانمان ئامادەی خوێندن بکەین؟

دوای تەواوبوونی پشوو، سەرەتای وەرزێکی نوێ و ساڵێکی تری نوێی خوێندن نزیک بوویەوە، چەند ڕۆژێکە دەرگای قوتابخانەکان کراونەتەوە و منداڵان و قوتابیانیش بە شەوق و زەوقەوە و نەفەسێکی تازەوە ڕوو دەکەنە خوێندنگاکان، لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی کە ڕوویانداوە و  ڕوودەدن،  پاش پشودان لە هاوین و سوود وەرگرتن و بەشداری کردن لە خول و چالاکییە جۆربەجۆرەکاندا بە هاتنی وەرزی خوێندنی ئەمشاڵیش وەکو ڕەوڕەوەی ساڵانی پێشوو قوتابیان دەچنە قۆناغ و پۆلێكی نوێوە وە زانیاری نوێ فێرەدەبێت و هاوڕێی تازەش دەدۆزنەوە، هەندێکی سەرەتایانە و دێنە ناو خێزانی دووەمەوە کە قوتابخانەیە و پاش قوتابخانەی یەکەم ناسراوە بە ماڵ و ئەو چوارچێوەی کە تێیدا دەژی.
ئەوەی مەبەستە لێرەدا ئاماژەی پێبدەین لەم نووسینەدا بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنەوەیە، ئەویش ئامادەسازی ئەو منداڵانەیە کە ئەمساڵ یاخود تازە دەچنە قوتابخانە.
ئەوەی گرنگە سەرەتا ئامادەسازی و بەرنامەڕێژی بۆ بکرێت، منداڵ بە چەند مانگێگ زیاتر یان کەمتر پێش چوونی بۆ قوتابخانە پێویستە دایک و باوک و بەخێوکەری چەند شتێک بکەن کە ئێستا دێینە سەری و باسی لێوە دەکەین، بۆ ئەوەی مدناڵەکەیان بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا دەکات، لەبەر ئەوەی لە لایەک تەمەنی بچووکە و هەموو شتەکان نازانێت یاخود ئاڵۆزن بە لایەوە، لە لایەکی تریشەوە ئەمە قۆناغ و شوێنێکی نوێیە و لە دەرەوەی سنووری ماڵدایە، بۆ ئەوەی بتوانیت قۆناغەکانی خوێندنی بە باشی ببڕێت و سەرکەوتوو بێت لە وانەکانیدا و سوود وەربگرێت، لە هەموویشی گرنگتری سوود و نرخی خوێندن و قوتابخانە بزانێت، هەر لەو سەرەتایەوە ئەوەش هەموو ئەو ماڵانە دەگرێتەوە کە منداڵیان هەیە و کاتی ئەوەی هاتووە بچێتە قوتابخانە.
سەرەتا دەبێت دایک و باوک باسی قوتابخانە و گرنگی خوێندن لە ئێستا و ئایندەدا بکەن بۆ منداڵەکانیان، خۆشەویستی قوتابخانە و خوێندنی فێر بکەن، باسی هەموو ئەو شتانە بکەن کە دێنە ڕێگای و ڕووبەڕووی دەبنەوە، فێری ڕەوشت و چۆنیەتی مامەلەی بکەن لەگەڵ خۆی و دەوروبەری.
پاشان لە ڕووی جەستەییەوە خەمیان بخورێت و ئامادە بکرێن، پشکنینیان بۆ بکرێت، ئەگەر نەخۆشییەکیان هەبوو زوو سەردانی پزیشکیان پێ بکێت و چارەسەر پزیشکیان پێ بکرێت و چارەسەری تەواویان بۆ دابین بکرێت.
بە کورتی لێکۆڵینەوەی تەواو و ئامادەسازی تەواوی بۆ بکرێت لەو بوارەدا. خاڵێکی تر کە پێویستە پەروەرشیاری منداڵ زۆر بە هەند وەری بگرێت و کاری لەسەر بکات ئامادەسازی ڕۆحییە، منداڵ تا ئامادەی رۆحی تێدا نەبێت سەرکەوتوو نابێت، پێویستە چ گرفتێکی هەیە پرسیاری لێ بکرێت بە ڕاستەوخۆ و ناڕآستەوخۆ چاودێری بکرێت، لە گرفتەکانی بکۆڵرێتەوە و هەڵسەنگێرنێت و رۆحەتی بەهێز بکرێت، بزانرێت گرفتی دەروونی نییە وەکو: شەرم کردن، ترسان، هەڵهاتن، تووڕەبوون، بێ دەنگی، زۆر بڵێی، لاساری و دزێوی و ..هتد.
جگە لەوەش کە گرنگە پێش چوونی بۆ قوتابخانە ئەم گرفتانە و چنەدانی تر هاوشێوەی ئەمانەی بۆ چارەسەر بکرێت، دەبێت ئەوەس بزانین لەم تەمەنەدا منداڵ کەسایەتی دروست دەبێت و بونیاد دەنرێت لەسەر ئەوەی کە فێری بووە و فێری دەبێت و وەریدەگرێت، پێویستە بە جدی بیر لە خاڵە سلبییەکان بکرێتەوە و کار بۆ چاککردنیان بکرێت.
یەکێکی تر لەو خاڵانەی کە پێویستە لەبیر نەکرێت و کاری لەسەر بکرێت، لێکۆڵینەوە و ئامادەگی زهنی منداڵەکەیە، نابێت منداڵی زەین کوێر و گەبەن یان کاڵ فام و ئەوانەی مێشکیان ناتەواوە بەهۆی حاڵەتیک و نەخۆشییەکەوە بووێت یان سروشتی بچنە قوتابخانە، مەگەر ئەوەی چارەسەریان بکەن و ڕزگاریان بکەن لەو حاڵەتانە، چونکە زیان بە کەسایەیت و ئایندە و خوێندنیان دەگەیەنێت، ئەگەر هاتوو نەخۆشییەکی زهنی بەدیکرا لە منداڵدا نابێت فەرامۆشی بکرێت یان هەروا بنێردرێتە قوتابخانە، جگە لەوەش هەست بە کەمی خۆی دەکات و ئەگەر واز لە خوێندنەکەش نەهێنێ سەرکەوتوو نابێت.
پاش لەوەی منداڵ ساغ و سەلامەت بوو لەم حاڵەتانە بەدوور بوو یاخود ئامادە کرا و چآرەسەری گونجاوی بۆ دانرا ئەوسا باشتر وایە بەپێی توانا و گونجان کە ئێستا لە زۆر شویندا ئاسانکاری کراوە و کەمتر گرفت دروست دەبێط، دایک و باوک و خوش و برا گەورەی منداڵەکە بە تایبەت دایکی باسی باخچەی ساوازیان بۆ بکات و ناوی تۆمار بکات و هاتۆچۆی پێ بکات. ئەڵبەتە پێش چوونی بۆ قوتابخانە بەر لە ساڵێک.


سەرچاوەکان

78 بینین