گرنگیدان بە منداڵ لە ڕووی سۆزدارییەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-22:08:00 - کۆدی بابەت: 2166
گرنگیدان بە منداڵ لە ڕووی سۆزدارییەوە

ناوه‌ڕۆك

گرنگیدانە بە منداڵ لە ڕووی سۆزداری و پەروەردەییەوە

پێویستە گرنگی بە منداڵ بدرێت، چونکە پیاوان و ژنانی دواڕۆژن و جێی ئومێدی هەموو کۆمەلن، ئەمەش بە دوو لایەن دەبێت:

لایەنی سۆزداری

منداڵ لە ژیانیدا پێویستی بە خۆشەویستی و دڵةیایی و هێمنییە لە ناو خێزانیدا، خۆشەویستی دایک و باوک بۆ منداڵ باوەڕ بە خۆبوونی لە لا زیاد دەکات و هەست بە ئاسوودەیی و هێمنی دەکات.
لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە بێبەشبوونی منداڵ لە خۆشەویستی دایک دەبێتە مایەی ڕووخانی ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕەوشتی ئەو منداڵە.
ئەو منداڵەی لە سۆز و خۆشەویستی دایک بێبەش دەکرێت کەسێتی دەڕوخێت و نەشونمای کز دەبێت و دووچاری چەندین نەخۆشی دەروونی دەبێت و کەسی خۆش ناوێت و پەیوەندی لەگەڵ خەڵکدا ناڕێک دەبێت.
جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەو مندالانەی کە لە ناو دەزگا و پەناگای بەخێوکردنی منداڵان گەورە دەبن و ئەو منداڵانەی لە ژێر ئاگاداری و چاودێری و لە باوەشی پڕ میهرەبانی دایکیاندا بەخێو دەکرێن و گەورە دەبن.
کە منداڵانی کۆمەڵی دووەم وریا و زیرەکترن لەچاو مندالانی کۆمەڵی یەکەم.

لایەنی پەروەردەیی

پێویستە لەسەر دایک و باوکی دڵسۆز کە بایەخی چاک بدەن بە پەروەردکردنی منداڵ و بە ڕێگایەکی ڕاست و ڕەوان و بەپێی ڕێنمایی هەڵس و کەوت و ئامۆژگاری و بە نەرم و نیانی پەروەردە بکرێت، بە میهرەبانی لەگەڵیدا بجوڵینەوە و ، لێدان بەکار نەهێنریت بۆ پەروەردەکردن، چونکە ئەم ڕێگایە بە باش دانەنراوە، وە سەرزەنشت نەکرێت لەسەر شتی کەم بایەخ و و بەزۆر شتەکانی بەسەردا نەسەپێنرێت، چونکە وەری ناگرێت.
زۆر پێویستە دایک و باوک هۆشیارانە پەروەردەی منداڵەکانیان بکەن و گرنگی بدەن بە پاک و خاوینی و تەندروستی جگەرگۆشەکەیان، چونکە وتراوە (منداڵ ئاوێنەی دایکیەتی).
پێویستە فێری ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕەوشتە بەرزەکان (دەستپاکی، داوێنپاکی، هاوڕێیەتی، ڕەفتاری شیرین، دڵسۆزی، خوی جوان) بکرێت، چونکە گەر بە منداڵی فێرکرا ئەوا لە گەورە بوونیشدا وازی لێ ناهێنێت و لە دڵ و دەرونیدا ڕەگ دادەکوتێ و بەردەوام دەبێت لەسەریان.
بەپێی توانا دابینکردنی پێداویستییەکانی و هۆگر بوون و یاریکردن پێیان، کە لەگەڵ تەمەنی منداڵەکەدا بگونجێت، پێویستە مندال هەندێ لە کارەکانی بۆ خۆی ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی بتوانێ بەرەنگاری ژیان ببێت و لێی سەرکەوێت، ئەگەر هەر دایک و باوکی کارەکانی بۆ ئەنجام بدەن، ئەوا لە کاردا شکست دەخوات و تێک دەشكێت.
وە دەبێت ئازادی و سەربەستی تەواویشی بدرێتی تاوەکو بتوانێت بەهرەکانی دەربخات و لە ئایندەشدا ببێت بە ئەندامێکی کارا و بەخشندەی ناو کۆمەڵ.


سەرچاوەکان



1113 بینین