جۆزێف لیستەر

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-14-22:32:00 - کۆدی بابەت: 2257
جۆزێف لیستەر

ناوه‌ڕۆك

جۆزێف لیستەر

جۆزێف لیستەر، ئەو پزیشکە مەزنە بوو کە لە سەرەتادا گیراوە، پاکژەرەکانی  بەکارهێنا لە نەژادیدا. ساڵی ١٨٢٧ز لە شاری (ئایتۆن-ئینگلتەرا) لەدایک بووە. لە ساڵی ١٨٥٢ز دا بڕوانامەی پزیشکیی لە زانکۆی لەندەن وەرگرت، لە ماوەی خوێندنیدا بە زانکارێکی زۆر زرنگ ناوی دەرکردبوو. لە ساڵی ١٨٦١ز دا بووە نەژادکار لە بیمار خانەی شاهانەی گڵاسکۆ بۆ ماوەی ٧ ساڵ. هەر لەو ماوەیەدا ئەو ڕێگەی دەربارەی خاوێن ڕاگرتنی برین Disinfected Surgery دۆزییەوە و خستییە ڕوو.
لیستەر کە لێپرسراوی قاوشێک بوو لە پەخشی نەژداری ئەو بیمارخانەیەدا، بۆی دەرکەوت ژمارەی مردن لە نەژدار گەریدا زۆر دەبێت. جا لە ئاکامی ئەو کارەدا نەخۆشەکان زۆربەیان دووچاری زامێکی سامناک دەبن وەکو گانگرین Gangrene کە لە ناویاندا زۆر ڕووی ئەدا.
لیستەر هەر هەوڵ و تێکۆشانی ئەوەی بوو کە قاوشەکەی بە شێوەیەکی گشتی خاوێن بێڵێتەوە، بەڵام خۆ ئەمەی بەس نەبوو بۆ ئەوەی ڕێژەی زۆربوونی مردن کەم بکاتەوە. هەندێک پزیشکی بیمارخانەکەی لە بیانووی ئەوەدا بوون کە گوایە ئەو پۆخ و هەڵمەی دەردەچێت لەو ماددە زیانبەخشانە بە لەش دەبنە هۆی زۆربوونی مردن.
بەڵام لیستەر بەم بیانووانە هەر دانەکەوت. لە دواییدا ساڵی ١٨٦٥ز نامەیەکی زانستی لویس پاستۆری خوێندەوە کە لە کاتی خۆیدا نووسیبووی. ئەم نامەیە دەروویەکی ڕۆشنی بۆ لیستەر کردەوە و بەو میکرۆبانەی ناساند کە دەبنە هۆی نەخۆشی.
لیستەر لەمەوە بۆی دەرکەوت کە هەر میکرۆبە دەبێتە هۆی تووش بوونی نەخۆشی و تەنینەوەی لە پاش نەژدارگەری. باشترین ڕێگەش بۆ ئەو میکرۆبانە ئەوەیە کە بکوژرێن پێش ئەوەی بگەنە سەر ئەو زامە داکراوانە. بۆ ئەم مەبەستە بایەخی دا بە بەکارهێنانی ترشی کاربۆلیک واتە (فینۆڵ) C6H5OH بۆ کوشتنی ئەو میکرۆبانە. ئینجا هەستا بە جێبەجێکردنی هەندێ خاوێنکاری. وەنەبێت هەر تەنها دەستی بە دڵنیاییەوە خاوێن دەکردەوە، بەڵکو زۆر سووریش بوو لەسەر خاوێنکردنەوەی ئەو ئامراز و کەرەستانەی کە بەکار دەهێنران و دادەنران بۆ ساڕێژکردنی زامەکە. سەرەڕای ئەمانەیش کە دەیکرد ژووری ئەژداگەرییەکەی هەر بە ترشی کاربۆلیک دەپژاند.
لە ئاکامی ئەم کارانەیدا بۆ دەرەنجام بوو کە ژمارەی مردووان بە ڕادەیەکی درامی کەم بۆتەوە، سەرنجی دا ڕآدەی مەرگەوەری Morality لە قاوشی پیاواندا لە ساڵانی ١٨٦١-١٨٦٥ز گەیشتبووە ٤٥٪، بەڵام بەر لە ساڵی ١٨٦٩ز بە ڕێگەکەی لیستەر لە خاوێنکارییدا کەم بۆتەوە و گەیشتۆتە نزیکەی ١٥٪.
لیستەر لە ساڵی ١٨٦٧ز دا یەکەم پەڕەی بڵاوکردەوە دەربارەی زام خاوێنی Disinfection Surgery لە زانکۆی ئەدنبرە، لەو حەوت ساڵەی زانکۆدا توانی بییرەکانی تەواو بخاتە ڕوو و ناوی پێ دەربکات.
لە ساڵی ١٨٧٥ز داوای لێکرا بە ئوستادی نەژداری ئەکلینکی لە کۆلێژی شاهانەی لەندەن، بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لەوێ مایەوە. لەو ماوەیەیدا بەرەبەرە ئەو بییرانەی دەربارەی زام خاوێنی زۆر گرنگی پێ ئەدرا لە نێوەندە پزیشکییەکانی لەندەن دا، هەر بە یەگجاریش کاری پێدەکرا.
جا لە پاداشتی ئەو کارە مەزن و کاریگەرانەیدا گەلێ نەوازش و شاباش کرا و زۆر ڕێزی لێ گیرا. بۆ ماوەی پێنج ساڵیش دانرا بە سەرۆکی جڤاتی شآهانە و بە پزیشکی تایبەتی خاتو فیکتۆرشا..
ئەو زانا مەزنە بە وەجاخ کوێری بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ ژیا. لە ساڵی ١٩١٢ز دا لە شاری واڵمد-ئینگلتەرە کۆچی دوایی کرد.
ئەم نوێکارییە گرنگانەی کە دکتۆر لیستەر دەستی دایە و بە ئەنجامێکی سەرکەوتووانەی برد، بە شۆڕشێک دادەنرێت لە جیهانی نەژدارگەریدا، وە بووە هۆی ڕزگارکردنی ملیۆنان کەس لە مردن. سەرەڕآی ئەوەیش کە سامی ئەو پزیشکانەی شکاند کە جاران نەیاندەتوانی نەژدارگەری بکەن لە ترسی تەنینەوەی زامەکە و بڵاوبوونەوەی بۆ ئەم و ئەو.


سەرچاوەکان



436 بینین