ناوهڕۆك
دەشتی نیشتەنی عێراق
سنووری ئەم ناوچەیە لە باکوور هەتا شاری سامەڕا لەسەر ڕووباری دیجلە و شاری ڕەمادی لەسەر فورات، لە باشووریش هەتا سەر کەنداوی عەرەب درێژ دەبێتەوە بۆیە بەشەکانی بآشووری ئەم دەشتە نزمن و لە بەسڕە نزیکەی (٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، بۆیە بە گرنگترین ناوچەی کشتوکاڵی هەمە جۆری عێراق دادەنرێت، بە تایبەتی مەرەزە و جۆ و گەنم و میوە و سەوزوە و دارخورماش کە گرنگییەکی گەورەی هەیە.
وە لەبەر ئەوەی کە تەختانییە بۆ خەڵک بە ئاسانی هاتوچۆی تێدا دەکەن و بە ئاسانیش ڕێگا و بان لە نێوان جێگا ئاوەدانیەکاندا دروست کراوە و بەهۆی زۆنگ و زەلکاوەکانیشەوە، هاموشۆ و گواستنەوەش بەو ئاوانەدا ئاسانە. لە گرنگترین ئەو زۆنگ و زەلکاوانەش زۆنگی حوێزە لەسەر ڕووباری دیجلە کە بە گەورەترین زۆنگاوەکانی عێراق دادەنرێت، هەروەها زۆنگی حەمماڕ لەسەر ڕووباری فوڕات کە بە پلەی دووەم دێت.
ئەمە و زۆربەی دانیشواتنی عێراق لەم ناوچەدا نیشتەجێن و گەورەترین شارەکانی عێراقیش هەر دەکەونە ئەم ناوچەیە، وەک شارەکانی بەغدا، بەسڕە، عەماڕ، دیوانیە، ناصریە، سەماوە، کوت، ئەمەش بەهۆی ئاسانی هاتوچۆ و بەپیتی دەشتەکە.
هەروەها سامآنێکی نەوتی زۆری تێدایە بە تایبەتی لە هەردوو پارێزگای بەسڕە و میسان.
دەشتی لیتەنی کە ڕووبەری ٢٤٪ی ڕووی زەوی عێراق پێک دەهێنێت دەکرێتە چەند بەشێکی سەرەکی وەک (دەشتی ڕووبارەکان، دەشتی دەڵتا، دەشتی کەنارەکان، ناوچەی زۆنگاوەکان، شێوە باوە شێینیەکان، لێوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دەشتی نیشتەنی).