فۆڕێست گەمپ(1994) - Forrest Gump

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-16:13:00 - کۆدی بابەت: 2481
فۆڕێست گەمپ(1994) - Forrest Gump

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

باس لەژیانی کەسێکی کاڵ-فام و کەم تێگەیشتوو دەکات کە خاوەنی جەستەیەکی بەهێز و خێراییەکی زۆری هەیە لەڕاکردن،کە لە ویلایەتی ئەلاباما دەژێت و ئەکەوێتە ژێر ڕکێف و کاریگەری ڕوداوەکانی ئەو ڕۆژگارە،کە لە نیوەی کۆتایی سەدەی بیستەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕوودەدەن.
 
فیلمی Forrest Gump فیلمێکی تراژی-کۆمیدی ئەمەریکیە لەساڵی 1994 بەرهەمهێنراوە،وەرگیراوە لەڕۆمانێکی وێنستۆن گرۆمی نووسەر لەساڵی 1986 بەهەمان ناونیشانی فۆرێست گامپ. فیلمەکە لە دەرهێنانی رۆبێرت زيميكسە و هەریەکە لەئەکتەران: تۆم هانكس،رۆبين رايت، گاری سينيز و سالی فێلد ڕۆڵیان تێیدا گێڕاوە. چیڕۆکەکە باس لەژیانی کەسێکی کاڵ-فام و کەم تێگەیشتوو دەکات کە خاوەنی جەستەیەکی بەهێز و خێراییەکی زۆری هەیە لەڕاکردن،کە لە ویلایەتی ئەلاباما دەژێت و ئەکەوێتە ژێر ڕکێف و کاریگەری ڕوداوەکانی ئەو ڕۆژگارە،کە لە نیوەی کۆتایی سەدەی بیستەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕوودەدەن. ڕووداوەکانی فیلمەکە جیاوازیەکی زۆری لەگەڵ ڕۆمانەکە هەیە،کە لە کاتی وێنەگیران گۆڕانکاری کراوە لە کەسێتی فۆڕێست و هەروەها لەو ڕوداوانەشی کە لەو کاتە ڕوودەدەن. فیلمەکە لەکۆتایی ساڵی 1993 دەست کراوە بەوێنەگیران،لەهەر یەکە لەویلایەتی جۆرجیا،ویلایەتی کارۆلینای باکور و کارۆلینای باشوور. فیلمەکە لەبەرواوری 6 يۆليۆی 1994 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەرچووە،وە سەرکەوتنێکی گەورەی بازرگانی بەدەستهێناوە،کە یەکێک بووە لە لەخاوەنی زۆرترین داهات لەنێو فیلمەکانی ئەو ساڵەدا لە ئەمەریکای باکوور،وە یەکەم جاربووە کە کۆمپانیای پاراماونت پیکچەرز ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بەدەستبهێنێت،کە توانی لەماوەی پەخشکردنی لەسەرانسەری جیهاندا 677ملیۆن دۆلار بەدەست بهێنێت. لە 67ەمینی ڤیستیڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار لە ساڵی 1995 فیلمەکە توانی ببێتە خاوەنی پێنج خەڵاتی ئۆسکار بۆ هەریەکە لە ڕۆبەرت زیمیکس وەک باشترین دەرهێنەر و تۆم هانکس وەک باشترین ئەکتەر،وە باشترین سینیارۆ و مۆنتاژ و ڤیشوەڵ ئێفێکتس..،هەروەها بووە براوەی 39 خەڵات و پاڵێووراو بۆ 74خەڵاتی تر. فیلمەکە چەندین تێڕوانینی جیاوازی بۆ کراوە و بەلایەنی سیاسیش لێکیان داوەتەوە،کە لەساڵی 1996 ڕێسۆتۆرانتێک کراوە بەناوی"کۆمپانیای گێمبری بۆبا گامپ"کە لەفیلمەکە وەرگیراوە. لە ساڵی 2011 فیلمەکە لەلایەن کۆنگرێسەوە هەڵبژێردراوە بۆ پاراستنی لە لیستی فیلمە نیشتیمانیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک فیلمێکی ڕۆشەنبیری و مێژوویی. فیلمەکە پێش دەرهێنانی هەل بە بەچەند دەرهێنەرێکی تر درابوو کە دەری بهێنن،تێری گێلیام ڕەتی کردەوە و بانی سۆنیفێڵیدیش بەهۆی سەرقاڵبوونی لەدەرهێنانی فیلمی Addams Family Values فیلمی فۆرێست گامپی ڕەت کردەوە و لەکۆتایی ڕۆبێرت زیمکس دەرهێنانی بۆ کرد و سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستهێنا

دەرهێنەر

Robert Zemeckis

نووسەرەكان

Winston Groom,Eric Roth,Erik TIemens

ئەكتەرەكان

تۆم هانکس,ڕۆبن ڕایت,گاری سینس

كات

142 خولەك

تێچوو

$55,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

5/7/1994


سەرچاوەکان



573 بینین