پاکوخاوێنی دەم و نیوەتاقمی جوڵاو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-03:31:00 - کۆدی بابەت: 2516
پاکوخاوێنی دەم و نیوەتاقمی جوڵاو

ناوه‌ڕۆك

پاک و خاوێنی دەم و نیوە تاقمی جوڵاو

نەخۆشێک کە نیوە تاقمی جوڵاوی لەدەمدایە پێویستە دوای هەر ژەمێکی خواردن نیوە تاقمەکەی لە دەم دەربهێنێت و لە پێشدا ددانەکانی خۆی بە فڵچە و دەرمان پاشان بە دەزووی ددان پاکیان بکاتەوە.
پاشان بە فڵچەی دەم و ددان یان فڵچەی تایبەت نیوە تاقمەکەش جوان پاکر بکاتەوە بە تایبەت ناوەوەی قولاپەکان. ئەو کەسانەی کە نیوە تاقمیان لەدەمدایە پێویستە دوو فڵچە بەکار بهێنن، یەکێکیان بۆ پاک کردنەوەی تاقمەکە، ئەوی تریان بۆ پاککردنەوەی ددانە ماوەکانی خۆی.


سەرچاوەکان



463 بینین