پاکوخاوێنی دەم لە کەسێکی بێ دداندا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-03:34:00 - کۆدی بابەت: 2518
پاکوخاوێنی دەم لە کەسێکی بێ دداندا

ناوه‌ڕۆك

پاک و خاوێنی دەم لە کەسێکی بێ دداندا

دوای هەر ژەمێک خواردن کە تاقمەکە لە دەم دەردەکرێت، دەبێت دەم بە شێوەیەکی گشتی بە ئاوی شلەتێن یان گیراوەیەکی ئاو و خوێ بشۆرێت وە بە فڵچەیەکی نەرم پوک پاک بکرێتەوە.
بۆ وروژاندنی جوڵە و هاتوچۆی خوێن لە ناو شانەی پووک و زیادبوونی بەرگری پوک دەتوانرێت بەهۆی پەنجەی دەستەوە پوک بشێلرێت. بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانین پەنجە گەورەی دەست یان پەنجەی شایەتومان بخرێتە سەر شانەی شەویلگەی سەرەوە و خوارەوە و پەستان بخرێتە سەری. هەروەها دەتوانرێت بەهۆی پشتی پەنجە گەورەوە مەڵاشو بشێلرێت (بە لایەنی کەمەوە ڕۆژی یەک جار پوک و مەڵاشو بشێلرێت).


سەرچاوەکان



694 بینین