لیۆنی پیشەگەر(1994) - Léon: The Professional

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-22:19:00 - کۆدی بابەت: 2554
لیۆنی پیشەگەر(1994) - Léon: The Professional

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

ماتیڵدا، کچێکی ١٢ ساڵە کە بە نابەدڵی لە لایەن لیۆن دەبرێت، کە پیاوکوژێکی پیشەگەرە، دوای مردنی خێزانەکەی، پەیوەندییەکی سەیر دروست دەبێت دوای ئەوەی دەبێتە قوتابی ئەو، فێری پیاوکوشتن دەبێت.
لیۆنی پیشەگەر یان Léon: The Professional، فیلمێکی ساڵی ١٩٩٤ە، بە زمانی ئینگلیزی لە فەرەنسا بەرهەمهێنراوە، نووسین و دەرهێنانی بۆ کراوە لەلایەن (لوک بێسن)، ئەکتەرە سەرەکیەکانی: جین ڕینۆ، ناتڵی پۆرتمان، گاری ئۆڵدمان فیلمەکە لە بەرواری (١٤/٩/١٩٩٤) لە فەرەنسا بڵاوبوویەوە، لە یەکەم هەفتەدا ٢٤٣ هەزار تیکت فرۆشرا، وە ٣ ملیۆن تیکت لە تەواوی ساڵەکەدا، تێچووی فیلمەکە ١٦ ملیۆن دۆلار بووە و داهاتەکەشی ٤٥ ملیۆن دۆلار بووە، فیلمەکە لەلایەن رەخنەگرانەوە وەسفی زۆر کرا، وە لەلایەن چەند رۆژنامەنوسێکی بەناوبانگ وەسفی تایبەتی کرا

دەرهێنەر

لوک بێسن

نووسەرەكان

لوک بێسن

ئەكتەرەكان

جین ڕینۆ,ناتڵی پۆرتمان,گاری ئۆڵدمان

كات

111 خولەك

تێچوو

$16,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

13/9/1994


سەرچاوەکان



1410 بینین