فیلمی 1917 (2019)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-22:45:00 - کۆدی بابەت: 2558
فیلمی 1917 (2019)

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

لە جەنگی جیهانی یەکەم لە ماوەی بەهاری ساڵی ١٩١٧ لە باکوری فەڕەنسا، دوو سەرباز کارێکی گرنگیان پێ ئەسپێردرێت کە سەربازەکان شۆفێڵد(جۆرج ماکای) و بلێک (دین چاڵرز چاپمان) کە کارەکەیان ئەستەمە جێبەجێ کردنی کە گەیاندنی نامەیەکی ئاگاداریە بۆ بۆسەیەک لە ماوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ هێلی هێندنبێرگ لە ماوەی پرۆسەی بێرش
 
١٩١٧ فیلمێکی جەنگی ئەمریکی بەڕیتانیە لە دەرهێنانی سام میندیز و کریستی وێڵسۆن-کێرنز بوو، وە لە نواندنی جۆرج ماکای، دین چارلز چابمان، ماڕک سترۆنگ، ئەندرۆ سکۆت، ڕیچارد مادن، کلێر دۆبۆرک، لەگەڵ کولین فیرس، بینیدیکت کەمبەرباچ. فیلمە ئەگەڕێتەوە سەر بەشیکێ چیرۆکێکە کە بە مەندس ناسراوە و لە لایەن باوکی باپیرەی فرێد میندیزەوە گێردراوەتەوە، وەهەروەها فیلمەکە لەلایەن سینەماتۆگرافەری بەناوبانگ رۆجەر دیکنز کاری سینەماتۆگرافی بۆ کرابوو کە سینەماتۆگرافی فیلمەکە هۆکارێکی سەرەکی سەرکەوتنی فیلمەکە بوو وە تۆماس نیومان ئاوازی فیلمەکەی داڕشتوە کە ئاوازەزێکی نایابی هەبوو.فیلمەکە بۆ یەکەم جار لە ٢٥ی مانگی ١٢ ساڵی ٢٠١٩ لە سینەماکانی جیهان پەخشکران و توانی ٣٧٤ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لە بۆکس ئۆفیس لەکاتیکدا بوودجەکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بوو.وە فیلمەکە پاڵێوراوی ١٠ خەڵاتی ئۆسکار بوو کە توانی سێ خەڵاتی ئۆسکار ببات ئەوانیش بۆ باشترین سینەماتۆگرافی کە خەڵاتەکە بەخشرا بە رۆجەر دیکینز،وە بۆ باشترین ڤیشوەڵ ئیفێکت کە خەڵاتەکە بەخشرا بە گەڵەمی رۆکێرن و گرێک بەتلەر و دۆمەنیک تەهۆی،وە خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین تێکەڵکردنی دەنگ.وە فیلمەکە ١١١ خەڵاتی دیکەی بردوەو پاڵێوراوە ١٦١ خەڵاتی دیکە بووە. وە هەروەها لە ماڵپەری (IMDB) توانویەتی ڕەیتینگی ٨.٣ بهێنێت لە کۆی زیاتر لە ٣٥٠ هەزار دەنگ بەمەش توانویەتی پلەی ٩٣مین بگرێت لە باشترین ٢٥٠ باشترین فیلم بە پێی ماڵپەڕی (IMDB)

دەرهێنەر

سام مێندێز

نووسەرەكان

سام مێندێز,کریستی وێڵسۆن

ئەكتەرەكان

جۆرج مەیکەی,چارلس چاپمان,مارک سترۆنگ

كات

119 خولەك

تێچوو

$100,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

24/12/2019


سەرچاوەکان



404 بینین