گەڕاوە لە مردن(2015) - The Revenant

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-23:26:00 - کۆدی بابەت: 2560
گەڕاوە لە مردن(2015) - The Revenant

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

پیاوێک کە کاری فرۆشتنی پێستی ئاژەڵان دەکات لە ساڵی ١٨٢٠ شەڕ دەکات لە پێناو مانەوە دوای ئەوەی هێرشی کرایە سەر لەلایەن ورچێک و بریندار دەبێت هاوڕێیەکی جێیدەهێڵێت بۆ مردن.
 
(گەراوە لە مردن) فیلمێکی ئەمەریکیە لە دەرھێنانی (ئەلیخاندرو گۆنزالیز ئیناریتۆ)، رووداوەکانی دەربارەی ساڵی ١٨٢٣ کەوا باس لە ژیانی راوچی ھیو گلاس، چیرۆکی فێلمەکە نوسراوە لە لایەن مارک ئێل امیس و ئیناریتۆ، فیلمەکە لە پاڵەوانێتی (لیۆناریدۆ دیکاپیرۆ) و (تۆم ھاردی) و (وێڵ بۆڵتەر) و (دۆمیناڵ گلیسۆن)ە. فیلمەکە یەکەم جار لەشانۆی سینی TLC لە لۆس ئەنجلۆس لە ١٦/١٢/٢٠١٥ پەخشکرا وە لە ٢٥/١٢/٢٠١٥ بە یەکجارەکی پەخش کرا دواتر دەرھێنانی تەواوەتی بۆ کرا لە ٨ ینایر ٢٠١٦، فیلمەکە لە لایەن رەخنەگران زۆر بە باشی پێشوازی لێ کرا بە دڵیان بوو، وە بە تایبەتی رۆڵی لیۆناردۆ و تۆم ھاردی و دەرھێنەرەکە کە زۆر لایان پەسەند بوو بە دڵیان بوو رۆڵەکانیان وە دەرھێنەر ئێناریتۆ و لوپزیکی وێنەگر رۆڵێکی باشیان گێرا لە فێلمەکە، فێلمەکە بۆ ١٢ خەڵاتی ئۆسکار ‎ھەڵبژێردرا، وە توانی ٣ دانەیان بە دەست بھێنێ کەوا: باشترین دەرھێنەر (ئەلیخاندرۆ) و باشترین ئەکتەر کەوا (لیۆناردۆ دیکاپیرۆ) بە دەستی ھێنا لەگەڵ باشترین فۆتۆگرافی کە لۆپیزگی بە دەستی ھێنا، رووداوی فیلمەکە باس لە لە ساڵی ١٨٢٣ دەکات دەربارەی راوچیەک پێستی گیانەوەران کۆدەکاتەوە کەناوی (گلاس) کەوا لەلایەن ورچێکەوە ھێرشی دەکرێتە سەر کاتێک را ئەکەن خۆی ھاورێکانی لە ھۆزێکی ھیندی، یەکێ لە ھاورێکانی گلاس کورەکەی دەکوژن وە خۆشی بۆ مردن جێ دەھێڵێن بەلام رزگاری دەبێ لەدەست ورچەکە و رێگایەکی ٣٢٠کم دەبرێ بۆ تۆڵەکردنەوەی لە ھاورێکەی کەوا کورەکەی کوشت و خۆشی بۆمردن جێھێشت، داھاتی فێلمەکە گەیشتە ١٣٥ ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا لە کاتی سەرەتای پێشکەش کردنی ٤٠ ملیۆن دۆلار کۆ کردەوە، وە داھاتە گشتیەکەی ٥٢٦,٤٩٣,٠٣٤ ملیۆن دۆلار دوای پێنج مانگ پەخش کردنی لە جیھان. چەند زانیاریەک دەربارەی فیلمی The Revenant 2015 • لیۆرناردۆ دی کاپریۆ بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلاری وەرگرت بۆ ڕۆلی (ھیو گلاس). • لە ھەندێک دیمەنی فیلمیەکە پلەی گەرمی دادەبەزێت بۆ ٣٠ پلەی ژێر سفر. • فیلمەکە لە چیرۆکی ڕاستیەوە وەرگیراوە. • لەڕاستیدا کارکتەری سەرەکی ھیو گلاس ھیچ کوڕێکی نەبووە تەنانەت ھاوسەرگیریشی نەکردوە
 

دەرهێنەر

ئەلیجاندرۆ گۆنزالێس

نووسەرەكان

مارک ئێڵ سمیز,ئەلیجاندرۆ گۆنزالێس,مایکڵ پەنک

ئەكتەرەكان

لیۆناردۆ دیکاپریۆ,تۆم هاردی,دۆناڵ گڵیسۆن

كات

157 خولەك

تێچوو

$135,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

24/12/2015
 
 


سەرچاوەکان



1291 بینین