گەیشتوو(2016) - Arrival

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-15:57:00 - کۆدی بابەت: 2653
گەیشتوو(2016) - Arrival

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

باس لە زمانناسێکی باوەڕپێکراوی ئەمریکا دەکات کە دەیانەوێت پەیوەندی ببەستن لەگەڵ هەندێک بوونەوەری نامۆ(بوونەوەری ئاسمانی) کە لەسەر زەوی نیشتونەتەوە، پێش ئەوەی گرژی دروستبێت و ببێتە هۆی جەنگ
 
گەیشتوو یان (Arrival) فیلمێکی ئەمەریکییە و لە ژانەری (خەیالی - زانستی)ە و بەرهەمی سالی (٢٠١٦)ە، فیلمەکە دەرهێنانی بۆ کراوە لە لایەن (دێنیس ڤێلنوڤ) و چیرۆکەکەشی نوسراوە لەلایەن (ئێریک هایسێرێر)، فیلمەکە وەرگیراوە لە کورتە چیرۆکی (چیرۆکی ژیانت) لە ساڵی (١٩٩٨) لەلایەن نووسەر (تێد چیانگ)، ئەکتەرەکان بریتین لە: (ئێمی ئادەمس، جێرمی رەینەر، فۆرێست ویتکەر) چیرۆکی فیلمەکە باسی زمانناسێکی باوەرپێکراوی سوپای ئەمەریکا دەکات کە دەیانەوێت پەیوەندی ببەستن بە هەندێک بونەوەری نامۆ (بونەوەری ئاسمانی) کە لەسەر زەوی نیشتوونەتەوە، پێش ئەوەی گرژی دروست ببێت و ببێتە هۆی جەنگ. یەکەم پەخشکردنی لە فیستیڤالی شاری (ڤێنیس)ی ئیتاڵیا بوو لە بەرواری (١/١١/٢٠١٦)، دوای ئەوەش لە ئەمەریکا و کەنەدا، قازانجی فیلمەکە (٢٠٣) ملیۆن دۆلارە و وەسفێکی زۆری کراوە و گەیشتووە بەوەی ناوی چووەتە لیستی (١٠ باشترین فیلمی ٢٠١٦)وە. پاولێوراو بوو بۆ ٨ خەلات لە (٨٩یەمین مەراسیمی خەلاتەکانی ئۆسکار)، تیایاندا (باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین سینەمافۆتۆگرافی) وە خەلاتێکێکی بردەوە بۆ باشترین (دەستکاریکردنی دەنگ)، وە لە خەلاتەکانی (گۆلدن گلۆب) ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە (ئەیمی ئادەمس) پاولێورا بۆ باشترین ئەکتەر لە رۆلی سەرەکیدا بەڵام نەیبردەوە، و ساوندتراکی فیلمەکە کە بەرهەمی (جۆنسن) بوو، پاولێورا بۆ باشترین ساوندتراک لە (٦٠یەمین خەلاتەکانی گرامی).

دەرهێنەر

دێنیس ڤێڵنیوڤ

نووسەرەكان

تێد شەین,ئێریک هایسەرەر

ئەكتەرەكان

ئەیمی ئادەمس,جێرمی ڕەنەر,فۆڕێست وەیتەکەر

كات

116 خولەك

تێچوو

$47,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

9/11/2016


سەرچاوەکان



585 بینین