یاری شەترەنج چۆن پەیدا بوو؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-16:29:00 - کۆدی بابەت: 2660
یاری شەترەنج چۆن پەیدا بوو؟

ناوه‌ڕۆك

یاری شەترەنج چۆن پەیدا بوو؟

ڕەنگە یارییەک نەبێت بە درێژایی سەدان ساڵە هێندەی شەترەنەنج شتی لەسەر نووسرابێت، ئەم یارییە بە یاری ''پاشایان''ـیش ناو دەبرێت، چونکە بە شای یارییەکان دادەنرێت.
دەشێت شەترەنج کۆنترین یاری بێت مرۆڤ دایهێنابێت، هەندێکیش دەڵێن تەمەنی لە دەوروبەری پێنج هەزار ساڵدایە. 
ئێمە دەزانین وشەی شەترەنج لە شەش ڕەنگەوە هاتووە، واتا ''شا، وەزیر، فیل، ئەسپ، قەڵا، سەرباز'' هەندێکیش دەڵێن لە وشەی ''شاە مرد''ـەوە هاتووە.

ئایا بنەڕەتی شەترەنج فارسییە؟

هیچ کەس ناتوانێت بە دڵنیاییەوە ئەو پرسیارە وەڵام بداتەوە. ڕایەک هەیە دەڵێت ئەسڵی ئەم یارییە لە نێو بوزیەکانی هیندستاندا دروست بووە. چۆن بوزیەکان باوەڕیان وایە جەنگ و کوشتنی مرۆڤەکان لە نێوانی خۆیاندا بە هەر هۆیەک بێت تاوانە، لەبەر ئەوە بووە شەترەنجیان داهێنراوە وەکو جێ گرتنەوەیەکی جەنگ.
زۆر لە سەرچاوەکان باوەڕیان وایە شەترەنج لە هیندستانەوە پەیدا بووە و لەوێوە بڵاو بووەتەوە بۆ وڵاتانی فارس و عەرەب و ئەوروپای ڕۆژئاوا.
پارچەکانی شەترەنجیش بە درێژایی مێژوو گۆڕانکاری زۆری تێدا کراوە، لە کۆندا دەوترا شا بەدیل بگیرێت، ئەمڕۆ لە یاری شەترەنجدا شتێکی موستەحیلە.
هێنانی ''قەڵا'' بۆ ناو یاری شەترەنج بیرۆکەیەکی تازەیە و تەمەنی نزیکەی چوار سەد ساڵە. بەڵام مێژووی وەزیر لە هەموو زیاتر سەرج ڕاکێشترە، ماوەیەکی زۆر ڕابوردو ئەم پارچەیە ناوێکی هەبوو مانای ''وەزیر'' یان ''ژەنەڕاڵ''ی دەدا. ئێستا ئەگەر وەزیر بکوژرێت یاریچی هەست دەکات کە بەهێزترین پارچەی دۆڕاندووە.
بەڵام لە سەردەمی کۆندا وەزیر دەیتوانی تەنیا یەک چوارگۆشەی لابەلا بجوڵێتەوە، لەبەر ئەوە لاوازترین پارچەکانی شەترەنج بوو. ئەو هێزەی ئەمڕۆ وەزیر هەیەتی لە شەترەنجدا تەمەنی نزیکەی ''٥٠٠'' ساڵە. 
بەڵام سەربازەکان وا دیارە بە بێ گۆڕان سەدان ساڵە، وەکو خۆیان ماونەتەوە. وشەی ''رخ''ـیش لە وشەی ''رخ-rukh'' ـی هیندییەوە وەرگیراوە بە واتای سەرباز دێت.
ماوەتەوە بڵێین ئەمڕۆ لە سەرانسەری جیهاندا بە یاریچی و بیتەرەوە ملیۆنهها کەس سەرگەرمی ئەم یارییەن.


سەرچاوەکان



1289 بینین