پێکهاتە‌ و سوودە‌کانی مانگۆ بزانە‌

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-27-11:29:00 - کۆدی بابەت: 2701
پێکهاتە‌ و سوودە‌کانی مانگۆ بزانە‌

ناوه‌ڕۆك

پێكھاتە‌ و سوودە‌كانی مانگۆ بزانە‌

مانگۆ Mango كە‌ یە‌كێك لە‌ میوە‌ گرنگ و بە‌تامە‌كانە‌ و لە‌م چەند ساڵە‌ی دواییدا لە‌ كوردستانیش بە‌شێوە‌یە‌كی بە‌ربڵاو لای زۆرێك لە‌ میوە‌ فرۆشە‌كان دە‌ست دە‌كە‌وێت، چە‌ندان سوودی گرنگی ھە‌یە‌، ئە‌م سوودانە‌شی دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ پێكھاتە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌كە‌ی كە‌ لە‌ كۆمە‌ڵێك ماددە‌ی بە‌ كە‌ڵك پێك ھاتووە‌، بە‌م شێوە‌یە‌یە‌: ئاو٨١٪‏ ، نزیكە‌ی ١٠٠ كالۆری لە‌ یە‌ك دانە‌، ٠,٨ گرام پرۆتین، ٢٨ گرام كاربۆھیدارت، ٣ گرام ڕیشاڵ، ٢٤ گرام شە‌كر، ٠,٤ گرام چە‌وری، ٠,٢ ملگم ئاسن، ١٧ ملگم كالسیۆم، ٧٢٥ مایكرۆگرام بیتا كارۆتین، ھە‌موو ئە‌مانە‌ سە‌ربارە‌ی ئە‌وە‌ی مانگۆ ڤیتامینە‌كانیB1 ،C ،E ،A ،B2 ،B5 ،B6 ،B9 ،K تێدایە‌.

مانگۆ سوودە‌كانیشی بریتین لە‌:

ــ چە‌ندان ماددە‌ی دژە‌ئۆكسان لە‌خۆ دە‌گرێت وە‌ك فینلۆنە‌كان كە‌ چالاكی دژی شێرپە‌نجە‌یان ھە‌یە‌.
ــ بۆ خۆپاراستن و چارە‌سە‌ر كردنی قە‌بزی سودبە‌خشە‌.
ــ مانگۆ یامە‌تیدە‌رە‌ بۆ سافكردن و بریسكە‌دار كردنی پێست.
ــ خواردنی مانگۆ دە‌بێتە‌ ھۆی ھاوسە‌نگكردنی ترشە‌ڵۆكی زیادە‌ت گە‌دە‌ و ھە‌رسكردنی خۆراك.
ــ خواردنی مانگۆ بۆ ئافرە‌تانی دووگیان زۆر بە‌سوودە‌.
ــ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ كانزای كالسیۆم كە‌ سیفە‌تی دژە‌ ئۆكسانی ھە‌یە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی پاراستنی دڵ لە‌ نە‌خۆشی.
ــ یارمە‌تی گورچیلە‌كان دە‌دات و ھە‌وكردنی گورچیلە‌ش سووكتر دە‌كات.
ــ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی ڕێژە‌یە‌كی كەم لە‌ كاربۆھیدارت لە‌خۆ دە‌گرێت، بە‌ یە‌كێك لە‌ خۆراكە‌كانی ناو لیستی ڕێجیمی دابە‌زاندنی كێش ھە‌ژمار دە‌كرێت.


سەرچاوەکان



1488 بینین