ناوهڕۆك
ناساندن
هەردی سەلامی ناوی تەواوی هەردی حسێن یەحیایە (بە ئینگلیزی: Hardi Salami). هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی مۆدێرنی کوردە و شێوەی گۆرانییەکانی سەردەمیین. خاوەنی دەیان بەرهەمی هونەرییە و برای نزار سەلامی ڕۆڵگێڕی کوردە.
ژیان
هەردی سەلامی لە ١٩٨٧/١٠/٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی لەوێ تەواوکردووە و دەرچووی بەشی هونەرە جوانەکانی سلێمانییە. سەرەتا دەرهێنەر بووە و دواتر بووە بە کامێرامان. دواتر دەستی کردووە بە گۆرانی وتن و بەهۆی دەنگ و شێوازی وتنیەوە خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و ساڵانە کۆنسێرت ئەنجام دەدات.
هەردی لە نیسانی٢٠٢٠ چووە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە و لەگەڵ خانمێک بەناوی پەریسا کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
بەرهەمەکانی
- بۆ تۆ ئەژیم
- لێت تێناگەم
- هەزاران شەو
- داد و بێداد
- لێم ببورە
- من ئامادەم
- مەجبوور
- شووشەی دڵ
- دڵی من
- مەڕۆ
- دڵفرۆش
- پەری
- دانە بە دانە
- نیوەی ژیانم
- جارێکی تر
سەرچاوەکان
937 بینین