ئەو ماسییەی هێلکەکانی لە دەمیدا هەڵدەگرێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-13:26:00 - کۆدی بابەت: 2795
ئەو ماسییەی هێلکەکانی لە دەمیدا هەڵدەگرێت

ناوه‌ڕۆك

کام ماسییە هێلکەکانی لە دەمیدا هەڵدەگرێت؟

جۆرێکی سەیر لە ماسی هەیە کە پێی دەوترێت (سەلور)، هێلکەکەی لە دەمیدا دەهێڵێتەوە، ئەم جۆرە ماسییە لە زەریای ئەتڵەسیدا دەژیت لە بەرامبەر لێوارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکادا.
لە هەرموو سەیرتر ئەوەیە نێرەکانی ئەم جۆرە ماسییە بەو ئەرکە هەڵدەستێت نەک مێینەکانی. دوای دانانی هێلکەکان لە لایەن مێینەوە و گیرسانی نێرەکە دەیخاتە دەمییەوە. کە ژمارەیان پەنجا هێلکە دەبێت و هەر یەکەی ئەوەندەی تۆپی بلیاردێک دەبێت.
ئەو هێلکانەی ماوەی یەک مانگیان دەوێت تا هەڵدێن و بە درێژایی ئەو ماوەیەش ئەو ماسییە بەڕۆژو دەبێت و هیچ شتێک ناخوات. تەنها ئەو خواردنە دەخوات کە لە پێشدا لە لەشیدا پەسیسەی کردووە!
تەنها ڕۆڵی نێرینە بەوەوە ناوەستێت و دەبێت وەکو دایکێک دوو حەفتە دوای هەڵهێنانی هێڵکەکان، بێچووە بچووکەکان لە دەمی خۆیدا بهێڵێتەوە و لە مەترسی خواردن و لەناوچوون بیان پارێزێت.
حەوت جۆر ماسی هەیە کە پێیان دەوترێت ماسی (سەلور) و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمریکای باکوردا دەژین. هەندێکیان پێیان دەڵێن ماسی ڕاقود و ماسی سەلوری شین، کێشیان لە ٤٥ کیلۆ زیاتر دەبێت. ئەو ماسیانە لە بنی دەریا و ڕووبارەکاندا دەژین و لە جوڵاندا سستن و چوار سمێڵیان هەیە لە لای دەمیانەوە کە لە سمێڵی پشیلە دەچێت و یارمەتیان دەدات بۆ ڕێگە دۆزینەوە و پەیداکردنی خۆراک، ئەم جۆرە ماسیانە پێشیان دەڵێن (ماسی پشیلە).
ماسی سلوری کارەبایی لە دەریا و ڕووبارەکانی ئەفریقای ئیستیوائیدا دەژێت و ئەشێت درێژییەکەی بگاتە چوار پێ. لە ڕێگەی صەدمەی کارەباییشەوە نێچیرەکەی دەگرێت. 
جۆرێکی تر لە ماسی سەلور هەیە پێی دەوترێت (وێلز)، ئەم جۆرە لەشیان زۆر گەورەیە و لەو دەریایانەدا دەژیێت کە بنەکەیان قوڕاویە لە ناوەڕاستی ئەوروپادا. درێژی ئەم جۆرە ماسییە دەگاتە نۆ پێ و دەڵێن گوایە گەورەترین ماسییە کە لە ئاوە سازگارەکاندا دەژی.


سەرچاوەکان

569 بینین