بۆچی قاز و قوڵینگ بە کۆمەڵ دەفڕن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-23:45:00 - کۆدی بابەت: 2855
بۆچی قاز و قوڵینگ بە کۆمەڵ دەفڕن؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی قاز و قوڵینگ بە کۆمەڵ دەفڕن؟

جاری وا هەیە لە پڕ گوێمان لە دەنگێکی دوور دەبێت لە ئاسماندا، کە سەیری دەکەین، دەبینین پۆلێکە لە باڵندە لەسەر شێوەی (V) یان ژمارە (٧) دەڕۆن، ئەو پۆلە قاز و قوڵینگە خێراییەکەیان شەست میلێکە لە کاتژمێرێکدا.
دەتوانینی پێش بینی ئەوە بکەین ئەو باڵندانە بۆچی بەو شێوەیە دەفڕن، چونکە پۆلێک فڕۆکەش لەسەر هەمان شێوە دەفڕن، تا هەموو فڕۆکەوانێک بتوانێت ئەوی تر ببینێت، بینینی سەکردەکەش وا دەکان هەموویان شوێنی بکەون.
قازەکانیش بە هەمان شێوە دەفڕن، دەکەونە دوای سەرکردەیەک کە لە هەموویان زاناترە یان بەتەمەنتر و شارەزاترە. دروست کردنی شێوەی ژمارە ٧ لای قاز و قوڵینگان وەکو هەمان ڕێکخستنی فڕۆکەوانانە لای مرۆڤدا.
لە دونیادا (٤٠) جۆر قاز هەیە کە ١٠ تا ١٢ جۆریان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە کە عادەتەن میوانی زستانەن. دەتوانین قاز بە باڵندەیەکی کەنەدی دابنێین. چونکە باشترین جۆری قاز (قازی کەنەدی) یە. کە لە کاتی ڕەوکردنیدا بەسەر هەموو ئەمریکای باکوردا باڵ دەگرنەوە.
ڕەنگی سەر و ملی ئەم جۆرە قازە ڕەشە لەگەڵ هێڵێکی سپی کە لە ژێر ملییەوە تا سەر هەردوو کوڵمی درێژ دەبێتەوە. قازی کەنەدی وەکو خوو لە هەموو ژیانیدا لەگەڵ یەک هاوڕێیدا دەژیت. باشترین خواردنیشی لە بەهار و هاویندا کوللە مسکەیە. لە هەمان کاتدا مێر و کرمی زەویش دەخوات.
بەڵام زۆربەی کات لەسەر ڕووەکە دەشتییەکان و برنجی دەشتی و ڕەگی دڕک  دەژی و هێلانەکەی لە زەویدا دروست دەکات. وەکو جۆرەکانی تری قاز، لە ناویشەوە بە پەڕی سنگی خۆی دایدەپۆشێت.
قازی کەنەدی خواردنێکی بەلەزەتە و کێشی لە نێوان ٥ تا ٦ کیلۆدایە و خەڵکی ساڵانە دەیان هەزاریان لێ سەردەبڕن. تا کار گەیشتە ئەوەی وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا بە بڕیارێک سەربڕینی قازی کەنەدیان قەدەغەکرد،


سەرچاوەکان



683 بینین