بۆچی شاخە بەفرینە دروست دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-05-21:15:00 - کۆدی بابەت: 2985
بۆچی شاخە بەفرینە دروست دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی شاخە بەفرینە دروست دەبێت؟

ئەو قەبارە بەفرە گەورەیە، کە لە ئەمریکای باکوردا لە چاخی بەفردا دروست بووە، پێی وتراوە (شاخی بەفرینی کیشوەری)، لەوانەیە ئەستوریەکەی لە ناوەڕاستیەوە گەیشتبێتە ٤٥٠٠ مەتر. دەشێت لە ماوەی چاخی بەفرینیشدا چوار جار توابێتەوە. ئەو چاخە بەفرینانەی کە لە شوێنەکانی تری دونیادا ڕووی داوە، تا ئێستا هەلێکی بۆ نەڕەخساوە بتوێتەوە. نمونەی ئەوەش دورگەی گرینلاندی بەربڵاو کە تا ئێستاش بە شاخێکی بەفرینی کیشوەری داپۆشراوە.
لە پەراوێزێکی تەسکیدا نەبێت بە دەوری لێوارەکەیدا. لە ناوەوە بەرزی شاخە بەفرینەکە لە زۆر شوێندا لە ٣٠٠٠ مەتر زیاترە. کیشوەری (ئەنتارکتیکا) کە کیشوەرێکی چۆڵە، دەکەوێتە دەوروبەری جەمسەری باشورەوە. بە شاخە بەفرێكی کیشوەری داپۆشراوە. لە هەندێک شوێندا بەرزیەکەی دەگاتە ٤٠٠٠ مەتر.
لەبەر ئەو هۆیەیە بوونی شاخە بەفر لە چەند ناوچەیەکی جیهاندا، هەلی توانەوەی بۆ نەڕەخساوە و ساڵی ئایندە هێندەی تر بەفری بەسەردا باریوە. 
بەڵام زۆربەی ئەو شاخە بەفرینانەی ئێستا هەن، لە سەردەمێکی تازەدا دروست بوونە. شاخە بەفرینەکانی ئێستا، کە بریتین لە شوێنێکی پانی قوڵ و لە پلیکانەی گەورە دەچێت، بەفر بەسەریدا دەبارێت و بەم جۆرە قورس دەبێت و بارستاییەکانی سەر شێوەکە دەخلیسکێت. بارستاییەکانیش بریتین لە قەبارەیەکی گەورە لە بەفر و بەندان.
ئەو بەفرە لە ماوەی وەرزی هاوینیشدا ناتوێتەوە بەڵکو ساڵ لە دوای ساڵ قوڵتر دەبێتەوە. لە ئەنجامی پاڵەپەستۆی زۆر لە سەرەوە بۆ خوارەوە. سەرەڕای توانەوە و بەستنی سەر لە نوێ، هەواکەی بەشەکانی ژێرەوەی قەبارەکە دەردەچێت و دەیگۆڕێت بۆ بەفرێکی زۆر ڕەق.
ئەو پاڵە پەستۆیەش کە دروستی دەکات، بەفر و بەندانەکە، کەم دەکاتەوە لەسەر قەبارەکە و پاڵی دەنێت تا دەست دەکات. بە خلیسکانێکی لەسەر خۆ بۆ ناو شیوەکە.
ئەو زمانە جوڵاوەیە لە بەفر و بەندان پێی دەوترێت شێوەی بەفرین.
لە شاخی ئەلبی ئەوروپادا ١٢٠٠ شاخی بەفرینی لەو جۆرە هەیە. لە زۆر لە شاخەکانی ئەوروپا و باشوری ئاسیادا شاخی بەفرینی لەو جۆرە هەیە.
لە ئالاسکاشدا دەها هەزار لەو جۆرە شاخە بەفراویانە هەیە. کە درێژی هەندێکیان لە نێوان ٢٥ بۆ ٥٠ میلدا دەبێت.


سەرچاوەکان



777 بینین