لە کەیەوە مانگا بۆ شیر بەکارهێنراوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-05-21:40:00 - کۆدی بابەت: 2992
لە کەیەوە مانگا بۆ شیر بەکارهێنراوە؟

ناوه‌ڕۆك

لە کەیەوە مانگا بۆ شیر بەکارهێنراوە؟

تۆمارە کۆنەکان دەڵێن مرۆڤ لە کۆنەوە شیر و بەرهەمەکانی شیری بەکارهێناوە. تەنانەت پێش نوسینی ئەو تۆمارانەش مانگا بۆ شیردان بەکارهێنراوە. پەرستگەیەک لە نزیکی بابل دۆزرایەوە. لەسەر یەکێک لە دیوارەکانی وێنەیەک ئەوە پیشان دەدات کە چۆن پیاوێک مانگا دەدۆشێت و چەند پیاوێکی تریش قاپی خۆیانیان لەسەر زەویەکە ڕیز کردووە و کۆمەڵێکی تریش لە گۆزەیەکی گەورەی بەردینەوە شیر دادەکەن، وای پێدەچێت ئەو پەرستگایە بەگڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ بەر لە ئێستا. بەوەدا بۆمان دەردەکەوێت مانگا دۆشین پێشی پێنج هەزار ساڵ لە بابلدا هەبووە.
لەم سەردەمە مانگا و مەڕ دوو ئاژەڵی سەرەکین کە شیر بۆ مرۆڤ دابین دەکەن، بەڵام خەڵکی دونیا لەو ئاژەڵانە شیریان دەست دەکەوێت کە لە وڵاتەکەیاندا هەیە. بۆ نموونە وشتر گاکێوی و ئەسپ سەرچاوەی سەرەکی شیرین لە ئاسیادا، بەڵام لە ئەسکیمۆدا شیر لە ڕەنە کە جۆرە ئاسکێکە دەگرن. لە هیند و ئاسیای ناوەندیشدا لە گامێشی ئاو. لە ئەوروپا و بەشێک لە ئاسیادا لە مەڕ.
شیر لە چەند سەد مەوادێکی کیماوی جۆراوجۆری تێدایە. بەڵام ئەوەی کە زۆر بەناوبانگە تیایدا پڕۆتین و فۆسفۆر و کالسیۆمە. شیر ماددەیەکە کە زوو هەرس دەبێت و لاشە زوو بە خێرایی سووی لێ وەردەگرێت. بە تایبەتی لە کالسیۆم و فۆسفۆر و مەوادەکانی تری.
لاکتۆز ''شەکری شیر'' و پڕۆتینی شیر لە شیردا نەبێت لە هیچ مەوادێکی تردا نین.


سەرچاوەکان



1170 بینین