بۆچی ئارەق دەکەین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-01:56:00 - کۆدی بابەت: 3061
بۆچی ئارەق دەکەین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی ئارەق دەکەین؟

لاشەی مرۆڤ وەکو فڕنێک وایە، ئەو خواردنەش کە دەیخۆین سووتەمەنی ئێمەیە و لە ئەنجامی ئۆکساندندا وزەی گەرمی دەردەدات. لە ماوەی ئەو کردارەدا لەشی مرۆڤی گەورە ڕۆژانە نزیکەی ٢٥٠٠ گەرمۆکە دەدات. ئەم گەرمایەش بەسە بۆ کوڵاندنی ٢٥ کیلۆ گرام ئاو لە سفر پلەی سەدیدا.
کەواتە ئەو گەرمایەی لەش چی لێدێت؟
کە چالاکی ئەیزی لە لەشماندا دروست دەبێت(کردار گەلێکن پەیوەندییان بە دروستبوون و فەوتانی پلازماوە هەیە. بە تایبەتی گۆڕانکاری ییە کیمیاوییەکان لە گیاندارە وردەکاندا، ئەوانەی کە وزەی پێویست دابین دەکەن بۆ کردار و چالاکییەکان و ئەوەی کە مەوادە تازەکان قەرەبووی مەوادە لەناوچووەکان دەکەنەوە).
ئەو چالاکییە ئەیزیانە نایەڵن پلەی گەرمای لەش لە ٢٧ پلەی سەدی تێپەڕێت. بەهۆی عارەق کردنەوە لاشە پلەی گەرمای سروشتی خۆی دەپارێزێت. بەهۆی عارەق کردنەوە لاشە پلەی گەرمای سروشتی خۆی دەپارێزێت. ئەو گەرمایەش (چەقی پلەی گەرما) کە لە مێشکدایە تەحەکومی پێوە دەکات. ئەم بنکەیەش سێ بەشە. بەشی چاودێری و بەشی گەرم کردنەوە و بەشی سارد کردنەوە.
ئەگەر پلەی گەرما بە هەر هۆیەک دابەزی بۆ ژێر ئاستی سروشتی خۆی. ئەوا چەقی گەرم کردن خێرا دەست بە چالاکییەکانی دەکات. لە هەمان کاتدا هەندێک لووی تایبەتی، مەوادی کیمیاوی قابیل بە سووتان دەڕژێنن. کە جگەر و ماسولکەکان بۆ بەرز کردنەوەی پلەی گەرمای ناوەوەی لەش بۆ ئاستی سروشتی خۆی بەکار دەهێنن.
لە لایەکی ترەوە ئەگەر پلەی گەرمای لەش بە هەر هۆیەکەوە، بەرز بووەوە، ئەوا چەقی سارد کردنەوە دەست بەکار دەبێت و کرداری ئۆکساندن لەنگ دەکات و لووە عارەقییەکان، دەست بە عارەق ڕژاندن دەکەن و ڕێژەیەک ئاو و خوێ لەگەڵ عارەقەدا دێنە دەرەوە و بە یارمەتی پلەی گەرمای لەش عارەقە دەبێتە هەڵم کە دەبێتە هۆی سارد بوونەوەی لاشە. هەروەها بەشەکانی ناوەوەی لاشەش پاک دەکاتەوە لە زۆر لەو مەوادانەی زیان بە لاشە دەگەیەنن. کاتێک ڕێژەی شێیش زۆر بەرزە، عارەق دروست دەکات، لەبەر ئەوەی ئەوەی ڕێژەی بە هەڵم بوون لەو بار و دۆخەدا کەم دەبێتەوە.


سەرچاوەکان



1016 بینین