گواستنەوەی ناچالاک-دەڵاندن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-09-22:57:00 - کۆدی بابەت: 3087
گواستنەوەی ناچالاک-دەڵاندن

ناوه‌ڕۆك

گواستنەوەی ناچالاک-دەڵاندن

بە بیرت بێتەوە، کە گیراوە پێکدێت لە ماددەی تواوە و ماددەی توێنەرەوە. لە گیراوە شەکرییەکی پێشوودا شەکرەکە ماددەی تواوەکە و ئاوەکەش ماددەی توێنەرەوە دەنوێنێت. گەردەکانی ماددە تواوەکە لە توێنەرەکەوەکەدا بڵاو دەبێتەوە، هەروەها گەردەکانی توێنەرەوە دەتوانن هەروەکو ماددە تواوەکانی ناو خانە بڵاو ببنەوە، ئەو ماددانەش ئاویتە ئەندامی و نائەندامین. توێنەرەوە ئاوەکەیە، بە کرداری بڵاوبوونەوەی گەردەکانی ئاو بە ناو پەردەی خانەدا لە ناوچەیەکی خەستی ئاو زۆر بۆ ناوچەیەکی خەستی ئاو کەم دەڵێن دەڵاندن Osmosis، لەبەر ئەوەی ئاو لەگەڵ خەستەلێژیدا دەجوڵێت، بۆیە لە دەڵاندندا خانەکان پێویستیان بە بەکارهێنانی وزە نییە، بەمەش دەڵاندن جۆرێکە لە گواستنەوەی ناچالاک.

ئاڕاستەی دەڵاندن

دەرەنجامی کۆتایی بۆ ئاڕاستەی دەڵاندن لەسەر ڕێژەی خەستی ماددە تواوەکان لە هەردوو لای پەردەکەدا بەندە، لە کاتێکدا خەستی گەردەکانی ماددەی تواوە لە دەرەوەی خانەکەدا کەمترە لە خەستییەکەی لە سایتۆسۆڵدا (سایتۆپلازمەشلە)، ئەو کاتە گیراوەکە لە دەرەوە خەستی نزمە Hypotonic بە گوێرەی سایتۆسۆڵ. لەم بارەدا بڵاوبوونەوەی ئاو بۆ ناو خانە بەردەوام دەبێت هەتا هاوسەنگی بەدیدێت. لە کاتێکدا خەستی گەردەکانی ماددەی تواوە لە دەرەوەی خانە بەرزتر دەبێت لە خەستییەکەی لە سایتۆسۆڵدا، ئەو کاتە بە گوێرەی سایتۆسۆڵ گیراوەکە لە دەرەوە خەستی بەرزە  Hypertonic. لەم بارەدا بڵاوبوونەوەی ئاو بۆ دەرەوەی خانە بەردەوام دەبێت هەتا هاوسەنگی بەدیدێت، وە لە کاتێکدا خەستی ماددە تواوەکان لە دەرەوە و ناوەوەی خانە یەکسان دەبن، ئەوا ئەم گیراوەیە بە خەستی یەکسان Isotonic وەسف دەکرێت، بە گوێرەی سایتۆسۆڵ. لەم بارەدا بڵاوبوونەوەی ئاو بە ئاڕاستەی دەرەوە و ناوەوەی خانەکە بە ڕێژە یەکسان دەبن. بەمەش هیچ بڵاوبوونەوەیک یان جوڵانەوەیەکی ئاشکرای ئاو دەرناکەوێت.


سەرچاوەکان



1114 بینین