شیرینی چۆن پەیدا بوو؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-11-22:35:00 - کۆدی بابەت: 3113
شیرینی چۆن پەیدا بوو؟

ناوه‌ڕۆك

شیرینی چۆن پەیدا بوو؟

لە هەر وڵاتێک لە وڵاتانی جیهانی کۆندا، خەڵکی شتێکیان خواردووە کە لە شیرینی ئەم سەردەمە دەچوون. لە میسردا دوای گەڕان هەندێک پاشماوە دۆزرایەوە کە تیایدا چۆنیەتی دروست کردنی شیرینی پیشان دەدات.
لەو سەردەمانەدا پاڵافتنی شەکر شتێنی زانراو نەبووە بۆیە لە بری شەکر هەنگوینیان بەکارهێناوە. لە میسری کۆنیشدا خورما ماددەی سەرەکی دروست کردنی شیرینی بووە، لە ڕۆژهەڵاتیشدا هەر تیرە و خێڵێک وەستایەکی تایبەتی دروست کردنی شیرینیان هەبووە لەگەڵ پاراستنی نهێنییەکانی دروست کردنیندا. لەم ناوچەی خۆمانیشدا بادەم و هەنگوین و هەنجیریان لە پیشەسازی شیرینیدا بەکارهێناوە، وەسفەیەکی ڕۆمانی کۆن هەیە بۆ کوڵاندنی ناوکدارەکان و خەشخاشی کوڵاو لەگەڵ هەنگویندا. پاشان تێکەڵەیەک لە بیبەر و کونجی هاڕاوە لەگەڵ هەنگویندا کراوە بەسەریدا. دەشێت ئەنجامی ئەم وەسفەیە شتێک بێت لە شێوەی (نوغە)(شیرینییەکی سپییە لەگەڵ فستقدا تێکەڵ کراوە).
لە ئەوروپای کۆندا شەرابێکی شیرین کراو هەبووە، بەڵام بۆ لابردنی تاڵی دەرمان لە دەمدا بەکارهێنراوە. لەو سەردەمەدا هیچ کەس بیری لە دروست کردنی شیرینی نەکردۆتەوە وەکو هونەرێکی سەربەخۆ. بەڵام کاتێک لە سەدەی حەڤدەهەمدا شەکر چووە ئەوروپا، پیشەسازی شیرینی بووە هونەرێکی سەربەخۆ. فەڕەنسییەکان لە میوە مرەبایان دروست کردووە وەکو شیرینی. لە سەردەمی داگیرکاریدا و لە دوای ئەوەش شەکری دارباسقەندە و دۆشاوی شەکر و هەنگوینیان لە ماڵاندا و لە پیشەسازی مرەبادا بەکارهێناوە. باپیرانیش ڕەگی شلێ و سێ و زەنجەفیلیان لە پیشەسازی شیرینی و شەکردا بەکارهێناوە.


سەرچاوەکان



685 بینین