ڤایرۆسی بەکتریا خۆر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-22:35:00 - کۆدی بابەت: 3154
ڤایرۆسی بەکتریا خۆر

ناوه‌ڕۆك

ڤایرۆسی بەکتریا خۆر

لە ماوەی پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا، زاناکان زانیاری باشتریان دەربارەی دوو هێندەبوونی ڤایرۆسەکان دەست کەوت. ئەمەش لە ڕێگەی کارکردنیان لەسەر ڤایرۆسەکانی بەکتریا خۆر Bacteriophages، ئەو ڤایرۆسانەن کە تووشی بەکتریا دەبن. سووڕی دووهێندبوونی ڤایرۆسە بەکتریا خۆرەکان لە سووڕی دووهێندبوونی ئەو ڤایرۆسانە دەچێت کە دەبنە هۆی هەڵامەت و سورێژە و نەمانی بەرگری پەیداکراو. زۆرترین بەکتریاخۆرەکان کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە ئەو ڤایرۆسەیە کە تووشی بەکتریای Escherichia coli دەبێت کە لە ڕیخۆڵەی مرۆڤدا هەیە.
ڤایرۆسە بەکتریاخۆرەکان پێك دێن لە سەرێکی بیست ڕوو کە ناوکە ترشی تێدایە و لە ژێر سەردا کلکێکی گرژۆک یارمەتی دەدات بۆ تێکردنی ناووکە ترش بۆ ناو خانەی خانەخوێ، کە بەند دەبێت لەسەر بنکە پەڕەکە ڕیشاڵەکانی کلکی لێوە دەردەچێت، ئەو ڕیشآڵانە یارمەتی ڤایرۆس دەدەن بۆ خۆنوساندن بە خانەی خانە خوێیەکەوە.


سەرچاوەکان



1550 بینین