سوڕی شیبوونەوەی ڤایرۆس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-23:08:00 - کۆدی بابەت: 3161
سوڕی شیبوونەوەی ڤایرۆس

ناوه‌ڕۆك

سوڕی شیبوونەوەی ڤایرۆس

ڤایرۆس پەلاماری خانەی خانەخوێ دەدات لە ماوەی سووڕی شیبوونەوەدا Lytic cycle. ڤایرۆسە نوێیەکان پەیدا دەبن پاشان دەردەچن و خانەی خانە خوێ هەڵدەوەشێنن، بەو ڤایرۆسانەی کە سووڕی شیبوونەوە بەجێدێنن دەڵێن ڤایرۆسە لەناوبەرەکان Virulent چونکە دەبنە هۆی نەخۆشی. سوڕی شیبوونەوەش پێنج هەنگاو دەگرێتەوە.

هەنگاوی یەکەم

ڤایرۆسی بەکتریا خۆری یەکەمجار دەنووسێت بەو بەکتریایەی کە ئامانجیەتی. ڕیشاڵەکانی کلکی دەبەسترێت بە شوێنی وەرگرەکە و لە ڕووی بەکتریاکە.
شوێنی وەرگر Receptor sites شوێنی دیاریکراون ڤایرۆسەکان دەیان ناسنەوە، کە دەنووسێت بە ڕووی خانە خوێیەکەوە. ئەگەر ڤایرۆسی بەکتریا خۆرەکە شوێنێکی وەرگری بەدینەکرد، ئەوا ناتوانێت خانەکە تووش بکات.

هەنگاوی دووەم

ڤایرۆسی بەکتریا خۆر ئەنزیمێک دەردەدات ئەو شوێنە دیاریکراوەی دیواری خانە خوێ بەهێز دەکات. پاشان بەهۆی بەرگەکەیەوە پەستان دەخاتە سەر خانەی خانەخوێ و وە تێکردنی ناوکە ترشی DNA بۆ ناو خانەکە، لە ڕێگەی شوێنە بێ هێزەکەی دیواری خانە، پۆشەرەکەی دەرەوەی خانەی خانە خوێکە بەجێدەهێڵێت.

هەنگاوی سێیەم

لە قۆناغی سێیەمدا ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵی ئامێری دروست کردنی پڕۆتین دەکات لە خانەی خانە خوێ. ناوکە ترشی ڤایرۆس چالاکییەکانی خانەکە بەکاردێنێت بۆ پەیداکردنی ناوکە ترشی ڤایرۆس و پۆشەری پڕۆتیی و ڤایرۆسە ئەنزیمییەکان. ناوکە ترشە ڤایرۆسییە دوو هێندەبووەکان دەپارێزرێت لە ناو پۆشەرە ڤایرۆسە نوێیەکاندا.

هەنگاوی چوارەم

لە قۆناغی کۆتایی سووڕی شیبوونەوەدا یەکێک لە ئەنزیمە دروست کراوەکان دەبێتە هۆی شیبوونەوەی خانەی خانە خوێیەکە. ئەمەش دەبێتە بەڕەڵابوون و دەرچوونی ڤایرۆسە بەکتریا خۆرە نوێیەکان. بەم شیبوونەوەی خانەیە دەڵێن شیبوونەوە Lysis، لەو ڤایرۆسانەی کە بەرگیان هەیە ڤایرۆسە نوێیە پەیدابووەکان بەرەو ڕووی خانەکە دەردەچن، بە ڕێگەی پەردەی خانەکەوە لە ئەنجامی دەرچوونی ڤایرۆس لە خانەکە پارچەیەک لە پەردەی خانەی خانەخوێ دەنووسێت بە پۆشەرەکەیەوە، ئەو پارچە وەرگیراوەی پەردەی خانەش دەبێتە بەرگی ڤایرۆسەکە.


سەرچاوەکان



1100 بینین