ئایا دەتوانین لەڕێگەی ئەنزیمەکانی دڵ جەڵتەی دڵ دیاری بکەین؟

له‌لایه‌ن: - ئارام عبدالرحمن ئارام عبدالرحمن - به‌روار: 2024-08-29-22:21:00 - کۆدی بابەت: 14435
ئایا دەتوانین لەڕێگەی ئەنزیمەکانی دڵ جەڵتەی دڵ دیاری بکەین؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەنزیمەکانی دڵ کۆمەڵێک پڕۆتینن کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ماسولکە خانەکانی دڵدان، بەرزی ئاستی ئەم ئەنزیمانە پەیوەندی بە توشبوون دڵ بە پێکانەوە هەیە، کە ئەم ئەنزیمانە وەکوو کریاتین فۆسفۆکاینەیس CPK و کریاتین کاینەیز CK و ترۆپینین Tniو TnT.
ئەم ئەنزیمانە لە خوێندا بە شێوەیەکی ئاسایی بە بڕێکی کەم هەن، بەڵام کاتێک ماسولکە خانەکانی دڵ توشی زیانێک دەبن، وەکوو: توشبوون بە جەڵتەی دڵ، ئەم ئەنزیمانە لە خانەکانەوە دەچنە ناو خوێنەوە، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستیان، هەروەک چۆن ئاستی ئەنزیمەکان بە تێکچوونی تریش بەرز دەبنەوە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر، بۆیە پزیشک ئاستی ئەنزیمەکان پەیوەست دەکات بە نیشانەکانی نەخۆشەکەوە، هەروەها ئەنجامەکانی پشکنینەکان و نەخشەکێشانی دڵ بۆ دڵنیابوونەوە لە توشبوونی کەسەکە بە جەڵتەی دڵ
هه‌رسێ ئه‌نزیمی Troponin ,Myoglobin, Creatine Kinase په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ چالاكی ماسولكه‌كانی دڵه‌وه‌ هه‌ر  كێشه‌یه‌ك هەبێت لە ڕێگای ئەم ئەنزیمانەوە.

چۆن ناڕێکی ماسولکەکانی دڵ دیاری بکەین

دەتوانین ناڕێکی لە ماسولکەکانی دڵەوە دیاری بکەین له‌ ڕێگای ئه‌م تێستانه‌وه‌.

ـ Troponin titer & Kit
ـ Myoglobin
ـ Creatine Kinase
زۆربه‌ی كات ئه‌م تێسته‌ له‌ حاڵه‌ته‌ له‌ناكاوه‌كاندا ده‌نووسرێت كاتێك كه‌سێك هه‌ست به‌ ئازار ده‌كات له‌ ناوه‌ڕاست و لای چه‌پی دڵی كه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ نزیك بووبێته‌وه‌ له‌وه‌ی تووشی جه‌ڵده‌ ببێت یان به‌ سوكی تووش بووه‌، بۆیه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م تێستانه‌ دڵنیاده‌كرێته‌وه‌ له‌ هه‌بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاوی وه‌ك و جه‌ڵده‌ی دڵ.
ته‌نها به‌ Troponin titer ده‌توانین دڵنیا ببینه‌وه‌ له‌ بوونی جه‌ڵده‌ی دڵ بۆیه‌ له‌ زۆربه‌ی ‌حاڵه‌ته‌كان ته‌نها  ئه‌م تێسته‌ ده‌نووسرێت.
هه‌رسێك تێسته‌كه‌ به‌ سیڕه‌م ده‌كرێت كه‌ ڕێژه‌ی ئه‌نزیمه‌كان له‌ ناو خوێندا دیاری ده‌كات.


سەرچاوەکان



66 بینین