پێکهاتەی ڤایرۆس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-23:44:00 - کۆدی بابەت: 3164
پێکهاتەی ڤایرۆس

ناوه‌ڕۆك

پێکهاتەی ڤایرۆس

هەموو ڤایرۆسەکان دوو پێکهاتەی بنچینەییان هەیە، ناووکە ترش و پۆشەری پڕۆتینی کە دەوریداوە. ناوکە ترشی ڤایرۆس لەوانەیە DNA یان RNA بێت و هەردووکیان پێکەوە نابن. شێوەی ناووکە ترشەکە لەوانەیە لولپێچی، یان ئەڵقەیی داخراو یان شریتی درێژ بن، ئەمەش بەپێی جۆری ڤایرۆسەکەیە. ئەو پۆشەرە پڕۆتینەی کە دەوری ناوکەترشی ڤایرۆسی دەدات، پێی دەڵێن پۆشەر Capsid.
لە هەندێک لە ڤایرۆسەکاندا پێکهاتەیەکەی لە پەردە چوو هەیە، لە دەرەوەی پۆشەرەکەدا پێی دەڵێن بەرگ Envelope. ئەو ڤایرۆسانەی کە بەرگیان هەیە، وەک ڤایرۆسی هەڵامەت و ئاوڵەی ئاوی و نەمانی بەرگری لە مرۆڤدا HIV. 
لەسەر ڕووی بەرگەکە نووکی بچووک هەن، لە شەکرە پڕۆتین Gylcoprotein پێک دێن. ئەو نووکانە پێک دێن لە پڕۆتین کە زنجیرەی شەکری تێدایە، ڤایرۆسەکە بەکاری دەهێنێت بۆ خۆنوساندن بە خانەی خانەخوێکەوە.


سەرچاوەکان



1690 بینین