کۆنترین وەرزش لە جیهاندا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-13-01:30:00 - کۆدی بابەت: 3170
کۆنترین وەرزش لە جیهاندا

ناوه‌ڕۆك

کۆنترین وەرزش لە جیهاندا

(پۆلۆ) کۆنترین یاریە لە جیهاندا، لە سەدەی یەکەمی زایینیدا لە ئێراندا ئەم یارییەیان کردووە هەندێک لە ڕۆشنبیران دەڵێن فارسەکان پێش نزیکەی ٢٠٠٠ لە زاین ئەم یاریەیان داهێناوە و لە ئێرانەوە بڵاو بووەتەوە بۆ وڵاتانی تر. لە ناوچەی تبت بەم یاریە دەڵێن (پلۆ) وشەی پلۆش مانای تۆپ دەدات.
لە سەدەی سیانزەهەمدا مسوڵمانەکان ئەم یاریەیان بردە هیندەوە. لە ساڵی ١٨٦٠ دا لە هیندەوە چووە بەڕیتانیاوە و وڵاتە یەکگرتووەکان و هەندێک وڵاتانی تری دونیاشدا ئەم یاریە دەکرێت. کۆنترین یانەی پۆلۆ لە سەردەمی نوێدا دروست کرابێت (یانەی کاشار) بوە لە ئاسامی هیندا کە لە ساڵی ١٨٥٩ دا دامەزرا. یاری پۆلۆ بە دارێک و تۆپێک دەکرێت بەسەر پشتی ئەسپەوە. داری پۆلۆ پێی دەوترێت (لێدەری پۆلۆ) ئەم یاریە لە دەشتێکدا دەکرێت لە یاریگایەک کە بە هەرێز داپۆشرابێت و درێژیەکەی ٢٧٤.٣٢ مەتر و پانیەکەی ١٤٦،٣ مەتر بێت، گۆڵی پۆلۆ لە دوو ستونی کێش سووک پێک دێت کە ماوەی نێوانیان ٧،٣٨ مەترە، بە چوونە ناوی تۆپ بۆ ناو ئەو ستوونانە گۆڵ تۆمار دەکرێت. هەر تیپێکی ئەم یاریە بریتیە لە چوار کەس، بۆ ئەوەی کەسێک یاریچییەکی باشی پۆلۆ بێت دەبێت پسپۆڕ بێت لە سواربوونی ئەسپدا، ڕکابەری لەم یاریەدا لە یاریەکدا دەبێت کە شەش یان حەوت یان هەشت جەولەیە. هەر جەولەیەکیشی ٧.٥ خولەک دەخایەنێت. دوای هەر جەولەیەکیش ماوەیەکی پشودان دەدرێت بە یاریچیەکە. ئەم یاریە زۆر گران دەکەوێت تەنها دەوڵەمەندەکان دەتوانن خەرجی هەڵگرن، بۆیە پێیی دەوترێت یاری پاشایان.
یەکەم یاری پۆلۆ بە سواری فیل لە ساڵی ١٩٧٦دا لە جایبووری هیند ئەنجام درا. کە ٤٠ هەزار کەس تەماشایان کرد. لە ساڵی ١٩٧٨ یەکەمین یاری پۆلۆ بە سواری حوشتر کرا دووبارە لە جایبوری هینددا، ئێستا خەڵکی بە سواری باسکیل یەم یاریە ئەنجام دەدەن. گەورەترین جامی پۆلۆ لە جیهاندا، جامی جولێ پۆلۆ بوو بۆ یەکەم ئەندامان کە لە بانغالوری هینددا ڕێکخرا کە بەرزییەکی شەش پێیە و بۆ یەکەمین جار ساڵی ١٩٤٦دا پێش کەش کرا.


سەرچاوەکان



1882 بینین